下载 PDF
返回故事列表

ئەو رۆژەی ماڵەوەم به‌ جێهێشت بۆ مەبەستی چوونه شار 离家进城的那一天

作者 Lesley Koyi, Ursula Nafula

插图 Brian Wambi

译文 Agri Afshin

语言 库尔德语

级别 3级

将整故事念出来 本故事尚未有语音版。


وێستگە‌ی بچووكی پاسی گونده‌که‌‌ی ئێمه، قه‌ره‌باڵغ و پڕ له پاس بوو. لەسەر زەویەكە شتی زۆری لێ بوو كە دەبوایە بار كرابان. شاگردی‌ شوفێرەكان بە دەنگی بەرز ناوی ئەو شوێنانەیان ده‌گوت كە پاسه‌کان بۆی دەچوون.

在我生活的村庄里,有一个小小的大巴车站。大巴车站虽然小,但是人来车往,非常热闹,地上常常堆满了装载的货物,售票员叫喊着大巴车开往的方向。


گوێم لە دەنگی شاگردشۆفیرێك بوو كە هاواری دەكرد: “شار !شار! به‌ره‌و رۆژئاوا!” ئەوە ئەو پاسه بوو كە من دەبوایە سواری بم.

我听到售票员喊“进城啦!进城啦!往西去!”这就是我要乘坐的大巴车。


ئه‌و پاسه‌ی بۆ شار ده‌چوو خەریك بوو پڕ بێ، بەڵام خەڵكه‌که هەر پاڵیان بە یەكترەوە دەنا بۆ ئەوەی بێنه ژوور و سوار بن. هەندێك بارەكانی خۆیان خستە ناو سندووقی ژێر پاسه‌که. هه‌ندێکیشیان هێنایانە ناو پاسەكە و لەسەر ڕه‌فه‌ی ژوورەوەیان دانا.

进城的大巴车几乎坐满了,但是人们还是不停地往里面挤。一些人把行李放在车顶,还有一些人把行李放在车厢里的架子上。


گەشتیارە نوێیەكان بڵیتەكانیان بە توندی لەناو دەستیان گرتبوو و لەناو پاسه قەرەباڵغەكەدا بە دوای شوێنێكدا دەگەڕان که له سه‌ری دانیشن. ئەو ژنانەی كە منداڵی چكۆلەیان پێ بوو، هەوڵیان دهدا شوێنێكی گونجاو بۆ منداڵەكانیان دروست بكەن بۆ گەشتە دووره‌که.

刚上车的乘客们紧紧地抓着他们的车票,在拥挤的车厢里寻找座位,带着小孩的妇女们都坐得舒舒服服的。


من بە زۆر شوێنی خۆم لە تەنیشت پەنجەرەیەكەوە كردەوە. ئەو كەسەی لە تەنیشت منەوە دانیشتبوو، كیسەیەكی لایلۆنی سەوزی بە توندی لەناو دەستدا گرتبوو. ئەو نه‌عله‌کی کۆنی لە پێدا بوو، چاکه‌تێکی كۆنی لەبەردابوو، ئەو پەشۆكا دیار بوو.

我挤到了窗边的一个座位里。旁边的乘客紧紧地抓着一个绿色的塑料包裹。他穿着破旧的凉鞋和外套,看起来很紧张。


تەماشای دەرەوەی پاسه‌که‌م كرد و زانیم خەریكە دێیەكەم بە جێ دێڵم. ئەو جێگایەی كە تێیدا گەورە ببووم. من ده‌چوومه شارێكی گەورە.

我朝窗外看去,这才意识到,我正在离开我长大的村庄,我要进城了!


هەموو كەلوپەلەكان بار كران و گەشتیاره‌كانیش لە شوێنەكانیان دانیشتن. دەستفرۆشەكان هێشتا بە پاڵەپەستۆ دەهاتنە ناو پاسه‌که، بۆ ئەوەی شتەكانیان بە گەشتیارەكان بفرۆشن. هەموویان ناوی ئەو شتانەیان ده‌گوت كرد كە بۆ فرۆشتن پێیان بوو. من پێموابوو ئه‌و وشانه‌ی گوێم لێبوون، زۆر سەیر بوون.

货物都装载完了,乘客们都坐好了。小商贩们还在努力地挤到车厢里,向乘客们大声叫卖着货物。他们的话听起来怪好笑的。


هەندێك لە گەشتیارەكان خواردنەوەیان كڕی، هه‌ندێکیشیان چه‌ره‌ساتیان كڕی و دەستیان بە خواردن كرد. ئەوانە‌ی پارەیان نەبوو، وەكوو من، تەنیا تەماشایان ده‌كرد.

有一些乘客买了饮料,还有一些乘客买了零食,正准备拆开来吃。像我一样没有钱的人只能看着。


ئەو جموجۆڵانە بە لێدانی هۆڕنی پاسه‌‌که كۆتاییان پێ هات، که ئه‌وه ئاماژه‌یه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی كە ئێمە ئامادەین بۆ رۆیشتنین. شاگرد شوفیرێك هاواری كرد كە دەستفرۆشەكان دەبێ بڕۆنە دەرەوە.

大巴车滴滴叫了两声,要开了,小商贩的活动戛然而止。售票员喊着,赶他们下车。


دەستفرۆشەكان پاڵیان بە یەكترەوە نا بۆ ئەوەی لە پاسه‌که‌ بچنە خوارەوە. هەندێكیان باقی پارەكانیان بە گەشتیارەكان دایەوە. هه‌ندێکیشیان له کۆتایی کات هه‌وڵیان دا شتی زیاتر بفرۆشن.

小商贩们推推搡搡下了车。一些人还在忙着找零钱,还有一些人赖着想最后再做点生意。


كاتێك كە پاسه‌که وێستگەكەی بە جێهێشت، من لە پەنجەرەوە تەماشای دەرەوەم كرد. بیرم لەوە ده‌كردەوە كە ئایا جارێكی دیكە دەتوانم بۆ گوندەكەم بگەڕێمەوە.

大巴车缓缓离开了车站,我看着窗外,不知道今后会不会有机会回来了。


هەرچی سەفەرەكە بەرەو پێشەوە دەچوو هەوای ناو پاسه‌‌که زۆر گەرمتر دەبوو. من چاوەكانم داخست و بەو هیوایەی خەوم لێ بكەوێت.

旅程渐渐展开,车厢里慢慢热了起来,我闭上眼睛,想小睡一会儿。


بەڵام بیرم هەر له لای ماڵەوە بوو. ئایا دایكم سەلامەت دەبێ؟ ئایا دەتوانم هیچ قازانجێك لە كەروێشكەكانم بكەم؟ ئایا براكەم لە بیری دەبێ داره ساواکانم ئاو بدات؟

但我的思绪却飞回了家。我的妈妈安全吗?我的兔子会卖了赚钱吗?我的弟弟会帮着给小树苗浇水吗?


لە رێگا توانیم نێوی ئەو جێگایەی شارە گەورەكە لە بەر بكەم كە مامم لێی دەژیا. له به‌ر خۆوه قسه‌م کردن، هه‌تا خه‌وم لێکه‌وت.

在路上,我努力记住我叔叔在城市里的地址。我迷迷糊糊地说着地址,沉沉地睡去。


نۆ كاتژمێر دواتر، بە دەنگێکی بەرز وه‌خەبەر هاتم كە بانگی گەشتیارەكانان دەكرد بۆ گەڕانەوە بۆ گوندەكەم. منیش جانتا چكۆلەكەم هەڵگرت و لە پاسه‌که هاتمه‌ خوارێ.

过了九个小时,我被售票员的叫喊声吵醒了,他在喊乘客坐车回村庄。我一把抓住我的包,跳下了车。


ئه‌و پاسه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه بە خێرایی پڕ بوو. گرنگترین شت ئێستا بۆ من ئەوە بوو كە بە دوای ماڵی ماممدا بگەڕێم.

回程的大巴车很快就坐满了,不久就要开回东边的村庄去了。对我来说,现在最重要的事情就是找到我叔叔的家。


作者: Lesley Koyi, Ursula Nafula
插图: Brian Wambi
译文: Agri Afshin
语言: 库尔德语
级别: 3级
出处: 原文来自非洲故事书The day I left home for the city
共享创意授权条款
本着作系采用共享创意 署名 4.0 未本地化版本授权条款授权。
选项
返回故事列表 下载 PDF