下载 PDF
返回故事列表

نوزیبێله و سێ تاڵە موو 诺孜贝儿和三根头发

作者 Tessa Welch

插图 Wiehan de Jager

译文 Agri Afshin

语言 库尔德语

级别 3级

将整故事念出来 本故事尚未有语音版。


لە سەردەمانی زوو، سێ كچ چووبوونە دەرەوە بۆ داركۆكردنەوە.

很久很久以前,有三个女孩,她们一起外出找柴火。


ڕۆژێكی زۆر گەرم بوو، بۆیە چوونە دەم ڕووبارەكە بۆ مەلەكردن. ئەوان یارییان كرد و شەڕەئاو و مەلەیان كرد.

天很热,她们跳下河游了个泳。她们一边游泳,一边嬉戏,溅出很多水花。


لەناكاو بە پێیان زانی كە كات درەنگ بووه، بۆیە خێرا گەڕانەوە بۆ گوندەكەیان.

突然,她们意识到天已经很晚了,匆匆忙忙赶回村子。


كاتێك لە ماڵ نزیك بوونەوە، نوزیبێله دەستی بۆ ملی برد. ئەو ملوانەكەكەی لەبیر چووبوو، بۆیە لە دەستەخوشكەكانی پاڕایەوە: “تكایە لە گەڵم بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ملوانكەكە بهێنمەوە.” بەڵام هاوڕێكانی گوتیان تازە زۆر درەنگە.

当她们快到家的时候,诺孜贝儿摸了摸她的脖子:她把项链落在了外面。于是她请求她的朋友们:“和我一起回去找找吧!”但她的朋友们都说太晚了。


بۆیە نوزیبێله بە تەنیا بۆ دەم ڕووبارەكە گەڕایەوە. ملوانكەكەی دۆزییەوە و بە پەلە بەرەو ماڵ كەوتە ڕێ، بەڵام لە بەر تاریکی رێگای لێ ون بوو.

诺孜贝儿一个人回到河边,一找到了项链,就赶忙回家,但天太黑了,她迷路了。


لە دوورەوە ڕووناكاییەكی لە كۆخێكەوە بینی. ئەو بەرەو كۆخەكە ڕایكردو لە دەرگای دا.

她远远地看见有个小木屋,木屋里有一丝光亮。她跑到木屋门口,敲了敲门。


سەری سوڕما كاتێك بینی سەگێك دەرگاكەی كردەوە، سەگەكە گوتی: “چیت دەوێ؟” نوزیبێله وه‌ڵامی دایەوە: “من بزر بوومە و پێویستم بە شوێنی خەوە.” سەگەكە گوتی: “وەرە ژوورەوە دەنا دەتگەزم!” بۆیە نوزیبێله چووە ژوورەوە.

诺孜贝儿吃了一惊,开门的是一只会说话的狗:“你来干嘛?”诺孜贝儿说:“我迷路了,我要找个地方睡觉。”狗回答说:“进来吧,不然我就咬你!”然后诺孜贝儿就进了屋。


دواتر سەگەكە گوتی: “خواردنم بۆ دروست بكە!” نوزیبێله گوتی: “من پێشتر هەرگیز خواردنم بۆ سەگ دروست نەكردووە.” سەگەكە گوتی: “خواردنم بۆ دروست بكە دەنا دەتگەزم!” بۆیە نوزیبێله هەندێ خواردنی بۆ سەگەكە ئامادە كرد.

狗说:“给我做饭!”诺孜贝儿回答说:“但我从来没有给狗做过饭。”狗说:“快做饭,不然我就咬你。”诺孜贝儿没办法,只能给狗做了一些吃的。


دواتر سەگەكە گوتی: “جێگام بۆ ڕاخە!” نوزیبێله گوتی: “من هەرگیز جێگای خەوم بۆ سەگ ڕانەخستووە.” سەگەکە گوتی: “جێگای خەوەكەم بۆ ڕاخە دەنا دەتگەزم!” بۆیە نوزیبێله جێگاكەی بۆ ڕاخست.

狗说:“给我铺床!”诺孜贝儿回答说:“但我从来没有给狗铺过床。”狗说:“快铺床,不然我就咬你。”诺孜贝儿没办法,只能给狗铺了床。


نوزیبێله هەموو رۆژێ ناچار بوو كە خواردن بۆ سەگەكە دروست بکا و ناوماڵەكەی گەسک بدات و خاوێن بكاتەوە. ڕۆژێكیان سەگەكە گوتی: “نوزیبێله، من ئەمڕۆ دەبێ بچم سەردانی چەند هاوڕێیەكم بكەم. ماڵەكە گەسك بدە، خاوێنی بکه‌وه وخواردن دروست بكە پێش ئەوەی بگەڕێمەوە.”

诺孜贝儿每天都要给狗做饭,打扫屋子,洗衣服。有一天,狗说:“诺孜贝儿,我今天要出门见朋友。在我回来之前,你要打扫好屋子,做好饭,洗好衣服。”


هەر دوای ئەوەی كە سەگەكە ڕۆیشت، نوزیبێله سێ تاڵە مووی لە سەری خۆی كردەوە. ئەو تاڵێكی لەژێر تەختە خەوەكە دانا و تاڵێكی دیكەش لە پشت دەرگاكە و تاڵەكەی دیكەشی لە حەوشەكە دانا. دواتر زۆر بە خێرایی گەڕایەوە ماڵەوە.

狗一走,诺孜贝儿就从头上拔了三根头发下来。她把一根头发放在床下,一根放在门背后,还有一根放在篱笆上。然后诺孜贝儿用尽全力跑回了家。


كاتێ سەگەكە گەڕایەوە، بە دوای نوزیبێله دا گەڕا. بانگی كرد: “نوزیبێله، تۆ لە كوێی؟” تاڵە مووی یەكەم گوتی: “ئەوەتام لەژێر تەختەخەوەكە.” تاڵه‌ مووی دووەم گوتی: “ئەوەتام لە پشت دەرگاكە.” و تاڵه‌ مووی سێهەم گوتی: “ئەوەتام لە حەوشەكە.”

当狗回到家的时候,它开始找诺孜贝儿:“诺孜贝儿,你在哪里?”第一根头发说:“我在这儿,在床底下。”第二根头发说:“我在这儿,在门背后。”第三根头发说:“我在这儿,在篱笆上。”


ئەوكات سەگەكە تێگەیشت كە نوزیبلە فێڵی لێ كردووە. تەواوی ئەو رێگایەی بۆ گوندەكە دەچوو بە غاردان بڕی. بەڵام براكانی نوزیبێله بە گۆپاڵی گەورە چاوەڕێیان دەكرد. سەگەكە گەڕایەوە و هەڵات و ئیتر دووبارە که‌س نه‌یدیتۆتەوه.

狗明白了诺孜贝儿耍的花招。它一路跑到诺孜贝儿的村庄,但是诺孜贝儿的兄弟们正拿着棍子等着它呢!狗见状不妙,赶紧跑开了,从此再也没人见过它。


作者: Tessa Welch
插图: Wiehan de Jager
译文: Agri Afshin
语言: 库尔德语
级别: 3级
出处: 原文来自非洲故事书Nozibele and the three hairs
共享创意授权条款
本着作系采用共享创意 署名 3.0 未本地化版本授权条款授权。
选项
返回故事列表 下载 PDF