下载 PDF
返回故事列表

تۆوێكی بچووك، چیرۆكی وانگاری ماتای 一粒小种子:旺加里·马塔伊的故事

作者 Nicola Rijsdijk

插图 Maya Marshak

译文 Agri Afshin

语言 库尔德语

级别 3级

将整故事念出来 本故事尚未有语音版。


لە گوندێك لە دامێنی چیای كینیا لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا، كچێكی بچووك لەگەڵ دایكی لەسەر کێڵگه‌کانیان كاریان دەكرد. ئەو ناوی وانگاری بوو.

在东非肯尼亚山的山腰上,有一座小村庄,村庄里有一个小女孩和妈妈一起在田里劳作,这个女孩叫旺加里。


وانگاری پێی خۆش بوو لە دەرەوە بێ. خێزانەكەیان بێستانێكیان له به‌ر ماڵێ هەبوو. ئەو بە چەقۆیەكی گەورە زەوییەکەی دەكێڵا و تۆوی بچووكی دەخستە ناو زەوییە گەرمەكەوە.

旺加里很喜欢呆在户外。在她家的农田里,旺加里用弯刀劈开土地,把小种子播撒到温暖的泥土里。


بەلای ئەوەوە خۆشترین كاتی رۆژ، دوای خۆر ئاوابوون بوو. كاتێك هەوا تاریك دەبوو كە ئیتر نەدەكرا گژوگیا ببینێ، دەیزانی كە ئیتر كاتی ئەوەیە بگەڕێتەوە ماڵەوە. ئەو بە باریكەڕێی ناو كیڵگەكاندا ده‌ڕۆی و لە رووبارەكان دەپەڕییەوە، به‌ره‌و رێگای خۆی.

她一天中最喜欢的时候就是日落时分。当天黑了,看不到花花草草时,旺加里就知道她该回家了。她走在农田里的小路上,还要过几条河。


وانگاری كچێكی زیرەك بوو و دەیهەویست بچێت بۆ قوتابخانە. بەڵام دایك و باوكی پێیان خۆش بوو لە ماڵ بمێنێتەوە و یارمەتییان بدات. كاتێك تەمەنی بوو بە حەوت ساڵ، برا گەورەكەی، دایك و باوكی رازی كرد كە رێگەی وانگاری بدەن بۆ قوتابخانە بڕوات.

旺加里是个聪明的孩子,她迫不及待地想要去上学,但是她的父母希望她能在家,帮着干农活。当旺加里七岁的时候,她的哥哥说服了父母,让旺加里去上学。


ئەو حەزی لە شت فێربوون بوو! وانگاری لەگەڵ هەر كتێبێك كە دەیخوێندەوە زیاتر و زیاتر شت فێردەبوو. ئەو له‌ به‌ر زیره‌کیان له قوتابخانه بانگهێشتیان كردە ئەمریكا بۆ خوێندن. وانگاری زۆر خۆشحاڵ بوو! ئەو دەیهەویست شتی زیاتر لە بارەی جیهانەوە فێر بێت.

旺加里太喜欢学习了。旺加里读了很多书,学到很多知识。她的成绩非常好,最后收到了美国大学的录取信,邀请她去美国读书。旺加里太兴奋了,她真想去世界各地走走看看。


وانگاری لە زانكۆی ئەمریكا زۆر شتی نوێ فێر بوو. ئەو لە بارەی رووەكەكانەوە دەیخوێند و بزانیت چۆن گه‌وره‌ ده‌بن. هه‌روه‌ها بیری ما بوو که خۆی چۆن گه‌وره بووه: چۆن له گه‌ڵ براکانی له ناو دارستانه جوانه‌کانی کینیا یاری ده‌کرد.

在美国的大学里,旺加里学到了很多新鲜事物。她研究植物,以及它们的生长过程。她想起她自己是怎么长大的:她和兄弟们在美丽的肯尼亚森林里玩耍。


ئه‌و ده‌یزانی هەرچەند زیاتر شت فێر بێ، هەستی خۆشه‌ویستی بۆ خەڵكی كینیا زیاتر ده‌بێت. ئەو دەیهەویست ئه‌وان خۆشحاڵ و ئازاد بن. له گه‌ڵ زیاتر فێر بوونی، زیاتر بیری وڵاتەكەی خۆی لە ئەفریقیا دەكردەوە.

她学得越多,就越热爱肯尼亚人民。她想要帮助肯尼亚人民过上自由、快乐的生活。她学得越多,就越想念自己在非洲的家乡。


كاتێك ئەو لە خوێندن تەواو بوو، گەڕایەوە بۆ كینیا. بەڵام وڵاتەكەی گۆرانکاری به سه‌ردا هاتبوو. زەوی و زارە گەورەكان سەرتاسەری وڵاتیان داگرتبوو. ژنەكان داریان نەبوو كە ئاگر بكەنەوە و خواردن دروست بكەن. خەڵك هەژار بوون و منداڵەكانیش برسی بوون.

当旺加里完成学业时,她回到了肯尼亚,但是她的祖国已经今非昔比了。大地上建起了农场,妇女们找不到柴火做饭。人们过着穷苦的日子,孩子们饥肠辘辘。


وانگاری دەیزانی که دەبێ چی بكات. ئەو ژنەكانی فێر كرد كە چۆن لە تۆوە چكۆلەكان دار بڕۆێنن. ژنەكان دارەکانیان فرۆشت و پارەكانیان بە باشی بۆ خێزانەكانیان بەكار هێنا. ئەوان زۆر خۆشحاڵ بوون. وانگاری وای لێكردن كە هەست بە بەهێزی و ده‌سه‌ڵاتداری بكەن.

旺加里知道自己要做什么。她教妇女们如何用种子种出大树。妇女们卖树赚钱,补贴家用。妇女们都很高兴。旺加里使她们觉得自己变得坚强勇敢了。


كات تێپەڕی و داره نوێیەكان گەورە بوون و د دارستانیان لێ دروست بوو، رووبارەكانیش دووبارە بووژانەوە. چیرۆكی وانگاری بە هەموو ئەفریقیادا بڵاو بۆوه. ئەمڕۆ بە ملیۆن دار گەورە بوون به هۆی تۆوی وانگارای.

时光飞逝,小树长成了参天大树,又汇聚成了森林,河水穿流而过。旺加里的办法传遍了非洲。今天,因为旺加里当初的种子,已经长出了几百万棵大树。


وانگاری بە سەختی كاری كردبوو. خەڵكی هەموو دونیا کاره‌که‌یان بەرز نرخاند و بە ناوبانگترین خەڵاتیان پێدا. پێی دەڵێن خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ. وانگاری یەكەمین ژنی ئەفریقیا بوو كە ئەو خەڵاتەی وەرگرت.

旺加里努力工作,引起了全世界的注意,人们授予她诺贝尔和平奖,她是非洲第一位获得这份殊荣的女性。


وانگاری لە ساڵی 2011 كۆچی دوایی كرد، بەڵام ئێمە دەتوانین هەركات چاومان بە دارێکی جوان که‌وت، ئەومان بەبیر بێتەوە.

旺加里在2011年去世,但是每次我们看到大树时,都会想起这位杰出的女性。


作者: Nicola Rijsdijk
插图: Maya Marshak
译文: Agri Afshin
语言: 库尔德语
级别: 3级
出处: 原文来自非洲故事书A Tiny Seed: The Story of Wangari Maathai
共享创意授权条款
本着作系采用共享创意 署名 4.0 未本地化版本授权条款授权。
选项
返回故事列表 下载 PDF