下载 PDF
返回故事列表

مریشك و هەزارپێ 鸡和千足虫

作者 Winny Asara

插图 Magriet Brink

译文 Agri Afshin

语言 库尔德语

级别 3级

将整故事念出来 本故事尚未有语音版。


مریشك و هەزارپێ هاوڕێ بوون، بەڵام هەمیشە حەزیان لێ بوو پێكەوە پێشبڕكێ بكەن. ڕۆژێك پێكەوە یاری تۆپی پێیان كرد بۆ ئەوەی بزانن كامیان باشترین یاریزانە.

鸡和千足虫是好朋友,但是它们又互相竞争。有一天,它们决定进行一场足球比赛,看看谁是最棒的球员。


پێكەوە چوونە گۆڕەپانی تۆپی پێ و یارییەكەیان دەست پێ كرد. مریشك خێرا بوو، بەڵام هەزارپێ خێراتر بوو. مریشك شه‌قی له تۆپەكەی دا و بۆ دوور رۆیشت به‌ڵام تۆپه‌که به شه‌قی هەزار پێکه دوورتری رۆیشت. مریشك ههتا دەهات توڕه‌تر و توڕه‌تر دەبوو.

它们去了球场,开始比赛。鸡跑得飞快,但是千足虫跑得更快。鸡把球踢得很远,但是千足虫踢得更远。鸡开始有点闷闷不乐。


ئەوان بڕیاریان دا كە یارییەكی پەناڵتی جه‌زا لێدان بكەن. یەكەم جار هەزارپێ گۆڵچی بوو. مریشك تەنیا گۆڵێكی كرد. دواتر نۆرەی مریشك بوو كە گۆڵچی بێ.

最后,它们决定来一场点球大战。第一轮中,千足虫当守门员,鸡只拿到了一分。然后,在第二轮中,鸡做守门员。


هەزارپێ شووتێكی لێدا و گۆڵی كرد. هەزارپێ دریبلێكی كرد و گۆڵی كرد. هەزارپێ بە سەر گۆڵێكی كرد. هەزارپێ پێنج گۆڵی كرد.

千足虫猛地一踢,球进了。千足虫运球飞快,又进了一球。千足虫跳起来,打了个头球,又得了一分。千足虫一共得了五分。


مریشكەکە لەبەر ئەوەی دۆڕاندبووی، زۆر تووڕە بوو. ئەو زۆر خراپی دۆڕاندبوو. هەزارپێ دەستی بە پێکەنین کرد، چونکە هاوڕێکەی گوڕە گوڕی دەكرد.

鸡输了,它很生气。千足虫哈哈大笑,因为它的朋友输了球,就无理取闹。


مریشك زۆر تووڕە بوو دەنووکی کردەوە و هەزراپێیەكەی قووت دا.

鸡生气极了,它张开嘴,一口把千足虫吞了下去。


كاتێك مریشك دەچووەوە ماڵێ، چاوی بە دایكی هەزارپێ كەوت. دایكی هەزارپێ لێی پرسی: “منداڵەكەی منت نەدیوە؟” مریشك هیچی نەگوت. دایكی هەزارپێش نیگەران بوو.

鸡回家的路上,遇到了千足虫妈妈。千足虫妈妈问它:“你看见我的孩子了吗?”鸡什么都没说,千足虫妈妈很担心。


پاشان دایكی هەزارپێ گوێی لە دەنگێكی لاواز بوو كە دەیگوت: “دایە یارمەتیم بدە!” دایكی هەزارپێ چاوی بە دەوروبەری خۆیدا گێڕا و بە باشی گوێی بۆ دەنگەكە راگرت. دەنگەكە لە ناو مریشكەكە‌وه دەهات.

千足虫妈妈突然听到了一阵微弱的声音:“快帮我,妈妈!”千足虫妈妈看了看周围,仔细地听着,声音是从鸡身体里传出来的。


دایكی هەزارپێ هاواری كرد: “رۆڵە ئه‌و فێڵە‌ی به کار بێنه که ده‌توانی!” هەزارپێ دەتوانێ بۆنێكی ناخۆش و تامێکی ناخۆش دروست بکات. مریشك هەستی به تێک چوون كرد.

千足虫妈妈大喊道:“快用你神奇的能力!”千足虫会产生一种很难闻的味道,会让鸡觉得很恶心。


مریشك ئه‌رشایه‌وه. تفی قوتده‌دایه‌وه‌و فرێی ده‌دایه‌وه. ده‌پشمی و ده‌کۆخی. دوایی ئه‌ڕشایه‌وه‌. هەزارپێیەكە زۆر قێزەون بوو.

鸡打了一个嗝,咕噜咕噜要吐了,又是打喷嚏又是咳嗽。千足虫太恶心了!


مریشك ئەوەندە كۆخی تا رشایەوە و هەزارپێی لە ناو سکی فڕێدایە دەرێ. دایکی هه‌زارپێ و منداڵه‌که‌ی چوونه سه‌ر دارێکی بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە.

鸡不停地咳嗽,直到把千足虫从胃里咳了出来。千足虫妈妈和孩子赶紧爬上树,藏了起来。


لەوكاتەوە تا ئێستا مریشكه‌کان و هەزارپێکان بوونەتە دوژمنی یەكتر.

从此以后,鸡和千足虫就变成了敌人。


作者: Winny Asara
插图: Magriet Brink
译文: Agri Afshin
语言: 库尔德语
级别: 3级
出处: 原文来自非洲故事书Chicken and Millipede
共享创意授权条款
本着作系采用共享创意 署名 3.0 未本地化版本授权条款授权。
选项
返回故事列表 下载 PDF