下载 PDF
返回故事列表

جاشك 驴孩子

作者 Lindiwe Matshikiza

插图 Meghan Judge

译文 Agri Afshin

语言 库尔德语

级别 3级

将整故事念出来 本故事尚未有语音版。


بۆ یەكەم جار كچێكی بچووك بوو كە لە دوورەوە تارمایه‌کی گوماناوی بینی.

有个女孩最先发现了远处有个奇怪的身影。


كاتێك كەم، كەم تارمایه‌که نزیك بۆوه‌، ئەو بینی كە ژنێكی دووگیانه.

那个身影越靠越近,她看清楚了,那是一个快生孩子的妇女。


بە شەرمەوە، بەڵام ئازایانە كچە بچوكەكە لە ژنەكە نزیك بۆوه. ئەوانەی كە لەگەڵ كچە بچوكەكە بوون بریاریاندا: “ئێمە دەبێ ئەو لێرە لە لای خۆمان بهێڵینەوە. ئێمە دەبێ خۆی و منداڵەكەی بپارێزین.”

女孩有点儿害羞,但她还是勇敢地走上前去。和女孩随行的人们说:“我们必须和她呆在一起,我们必须保护她和她的孩子。”


منداڵەكە كاتی لەدایکبوونی بوو. “پاڵی پێوه نێ!” “چارۆكە بێنە!” “ئاو!” “پاڵی پێوه نێ!”

孩子很快就要降生了。“用力啊!”“快拿毯子来!”“水!”“再用点力!”


كاتێ ئەوان منداڵەكەیان بینی، هەموویان بە سەرسامییەوە كشانەوە. “گوێدرێژێك؟”

当他们看到孩子时,所有人都吓了一跳,“一头驴?”


هەموویان دەستیان كرد بە دەمەقاڵێ كردن. هەندێكیان گوتیان: “ئێمە گوتمان دە‌بێ پارێزگاری لە دایک و منداڵه‌که بکه‌ین، دەبێ ئەو كارەش بكەین”، بەڵام هه‌ندێکیشیان گوتیان: “ئەمانە نەهامەتی دێنن!”

大家七嘴八舌吵起来。一些人说:“我们说过要保护母亲和孩子的,我们必须这样做。”但是还有一些人反驳说:“但是他们会给我们带来厄运。”


بەم جۆرە بوو كە ژنەكە دووبارە بێكەس مایەوە. ئەو نەیدەزانی كە دەبێ چی لەم منداڵە سەیرە بكات. ئەو نەیدەزانی ئەی خۆی دەبێ چی بكات.

妇女发现自己又孤零零一人了。她不知道该拿这个奇怪的孩子怎么办,她也不知道自己该怎么办。


بەڵام لە كۆتاییدا دانی بەوەدانا كە ئەو منداڵە، منداڵی خۆیەتی و ئەویش دایكییەتی.

最后,她决定接受这个孩子,做他的妈妈。


ئەگەر قەبارەی منداڵەكە هەر ئەوەندە چكۆلە مابایەوە، لەوانەیە هەموو شتێك جیاواز بووبا. بەڵام جاشكەكە هەتا دەهات گەورەو گەورەتر دەبوو تا وای لێهات بە کۆڵی دایکی هەڵنەدەگیرا. لەگەڵ ئەوەی زۆر به سه‌ختی هەوڵی دەدا، بەڵام نەیتوانی وەكوو مرۆڤێك ڕەفتار بكات. دایكی زۆرجار شەکەت و ماندوو دەبوو بەدەستییەوە. هەندێ جار ناچاری دەکرد جۆرە كارێك بکات كە كاری ئاژەڵان بوو.

如果这个孩子一直这般大小,不长大的话,一切都会变得不一样。但是这个驴孩子越长越大,现在他再也不能趴在妈妈的背上。无论他多么努力,他始终不能像人类一样。他的妈妈累了,放弃了。有时候,她让他做一些动物会做的工作。


گێژبوون و توڕەیی لەناو ناخی گوێدرێژەكەدا دروست ببوو. ئەو نەیدەتوانی ئەم كارە بكات و ئەو نەیدەتوانی ئەو كارە بكات. ئەو نەیدەتوانی وەك ئەم بێت و ئەو نەیدەتوانی وەك ئەو بێت. ئەو ئەوەندە تووڕە بوو تا ئەوەی كە ڕۆژێك بە لوشكەیەك دایكی بە زەوی دادا. :

驴孩子感到迷茫,也很生气。他这个也不能做,那个也不能做。他不能这样,也不能那样。有一天,他太生气了,一脚把他的妈妈踹到地上。


گوێدرێژەكە شەرمەزار بوو. ئەو هەڵات و هەتا توانی به خێرای دوور كەوتەوە.

驴孩子羞愧极了,他逃跑了,跑得越远越好。


كاتێك ئه‌و لە غاردان ڕاوه‌ستا، شەو داهاتبوو، و گوێدرێژەكە ڕێی ون کرد بوو. ئەو لە تاریكایی دا دەیزەڕاند: “هی ها!” و دەنگی دەدایەوە. ئەو تەنیا بوو. ئەو خۆی وەك تۆپێك گڵۆڵە كرد و چووە ناو خەوێكی قووڵ و ناخۆشەوە.

当他停下来的时候,天已经黑了,驴孩子迷路了。他在黑暗里哼哼,“咴咴”,黑暗中传来了回声,“咴咴”。他孤零零的一个人,卷成了一团,心中充满烦恼,沉沉地睡去。


گوێدرێژەكە که لە خەو هەستا، پیاوێكی پیری بینی كە لەسەر سەری چاوی تێوه‌بڕیوه. ئەو تەماشای چاوەكانی پیرەمێردەكەی كرد و هەستی بە تروسكەیەكی هیوا كرد.

驴孩子醒了,他发现有个老人低头盯着他。他看着老人的眼睛,感觉到了一丝希望。


گوێدرێژکە رۆیشت تا لەگەڵ پیرە پیاوەكە بژی، ئەو زۆر ڕێگەی جیاوازی بۆ ژیان کردن فێر كرد. گوێدرێژەکە گوێڕایەڵی كرد و فێر بوو، پیرە پیاوەكەش هەر وای کرد. ئەوان یارمەتی یەكتریان دهدا و پێكەوە‌ش پێده‌که‌نین.

驴孩子和老人住在一起,老人教会他很多生存的本领。驴孩子认真地听着,学得很快。老人也学了很多。他们互相帮助,遇到开心的事情就一起哈哈大笑。


به‌ره‌به‌یانیه‌ک پیاوە پیرەكە داوای لە كەرەكە كرد كە به سواری بیبات بۆ سەر لوتكەی چیایەك.

一天早上,老人让驴孩子带他到山顶。


لە سەرەوە و لەناو هەورەكان خەویان لێكەوت. گوێدرێژەکە خەوی بە دایكییەوە بینی كە نەخۆشە و بانگی دەكات. لەو كاتەدا ئەو لە خەو هەستا…

他们登上山顶,环绕在云雾中,睡着了。驴孩子梦到他的妈妈生病了,正在呼唤他,然后他就醒了……


هەورەكان دیارنەمابوون، هه‌روه‌‌ها هاوڕێكەشی، پیرە پیاوكە.

……云雾消失了,他的朋友——那个老人——也消失了。


گوێدرێژەکە سەرئەنجام تێگەییشت كە دەبێ چی بكات.

驴孩子终于知道要做什么了。


گوێدرێژەکە دایكی دیتەوە كە تەنیا بوو، و په‌رۆشی لەدەستدانی منداڵەكەی بوو. بۆ ماوەیەكی زۆر چاویان لە یەكتری بڕی. پاشان زۆر بە گەرمی ئامێزیان بە یەكتریدا كرد.

驴孩子找到了他的妈妈,她孤零零一个人,正在为走失的孩子伤心。他们互相打量了很久,然后紧紧地抱在了一起。


جاشكەكە و دایكی بەیەكەوە گەورە بوون و پێكەوە ڕێگای زۆری جۆراوجۆریان بۆ ژیان دیتەوە. وردە، وردە، بنەماڵەی دیکەش هاتن و لە دەوروبەری ئەوان نیشتەجێ بوون.

驴孩子和妈妈住在一起,慢慢长大,学会了如何共同生活。渐渐的,其他的家庭也搬到他们附近,住了下来。


作者: Lindiwe Matshikiza
插图: Meghan Judge
译文: Agri Afshin
语言: 库尔德语
级别: 3级
出处: 原文来自非洲故事书Donkey Child
共享创意授权条款
本着作系采用共享创意 署名 4.0 未本地化版本授权条款授权。
选项
返回故事列表 下载 PDF