下载 PDF
返回故事列表

گۆرانیه‌کانی ساكیما 萨可满的歌声

作者 Ursula Nafula

插图 Peris Wachuka

译文 Agri Afshin

语言 库尔德语

级别 3级

将整故事念出来 本故事尚未有语音版。


ساكیما لەگەڵ دایك و باوك و خوشكە چوار ساڵەكەی دەژیا. ئەوان لەسەر مڵکی پیاوێكی دۆڵەمەند دەژیان. خانوە بچكۆڵه‌که‌‌ی ئه‌وان بە حەسیر داپۆشراوبوو و لە كۆتایی ڕیزە دارەكاندا بوو.

萨可满和他的父母,还有四岁的妹妹住在一起,他们住在一个富人的土地上,他们的茅草屋在一排大树的后面。


كاتێك ساكیما تەمەنی سێ ساڵان بوو، نەخۆش كەوت و سۆمای چاوەكانی لە دەست دا. ساكیما كەسێكی بەهرەمەند بوو.

萨可满三岁的时候,生了一场大病,从此,萨可满就看不见了,其实萨可满是一个非常有天赋的孩子。


ساكیما زۆر شتی دەتوانی بکات كە كوڕە‌کانی ته‌مه‌ن شەش ساڵە نەیاندەتوانی بیكەن. بۆ نموونە ئەو دەیتوانی لەگەڵ ئەندامانی بەتەمەنی گوندەكەیان دابنیشێت و باسی بابەتی گرنگ بكات.

萨可满今年六岁,他会做很多同龄的男孩不会做的事情,比如,萨可满能和村里的老人坐在一起讨论重要的事情。


دایك و باوكی ساكیما لە ماڵی پیاوێکی دۆ‌ڵەمەند كاریان دەكرد. ئەوان بەیانیان زوو دەڕۆیشتن و ئێواران درەنگ دەهاتنەوە. ساكیما لەگەڵ خوشكە بچوکه‌که‌ی بە تەنیا دەمانەوە.

萨可满的父母在富人的家里工作。他们每天早出晚归,萨可满就和妹妹呆在家里。


ساكیما حەزی لە گۆرانی گوتن بوو. رۆژێك دایكی لێی پرسی: “ساكیما، ئەو گۆرانیانە لە كوێ فێر بووی؟”

萨可满很喜欢唱歌。有一天,他的妈妈问他:“萨可满,你从哪儿学了这些歌?”


ساكیما وەڵامی دایەوە: “هەر لەپڕ بۆم دێن، دایە. من لە مێشكی خۆم گوێم لێ دەبن و دواتر دەیانڵێمەوە.”

萨可满回答说:“它们就这样出现在我的脑海里,我想到了这些歌,就把它们唱了出来。”


ساكیما پێی خۆش بوو گۆرانی بۆ خوشكە بچووكەكەی بڵێت بەتایبەت كاتێك كە برسی دەبوو. خوشكەكەی گوێی بۆ ئه‌و گۆرانییه‌ی ڕاده‌دگرت که حەزی لێ بوو، ئەویش گۆرانیه‌که‌ی بۆ ده‌گوت. ئەو بە دەنگە هێمنكەرەوەكە خۆی رادەژاند.

萨可满很喜欢给他的妹妹唱歌,特别是她肚子饿的时候。妹妹听着萨可满唱他最喜欢的歌,跟着甜美的歌声摆动起来。


خوشكەكەی داوای لێكرد: “ساكیما دەتوانی ئەو گۆرانیەم دوبارە و دوبارە بۆ بڵێیەوە؟” ساكیماش به قسه‌ی ده‌كرد و گۆرانیەكەی دوبارە و دوباره بۆ ده‌گوتەوە.

萨可满的妹妹经常求他:“再唱一次吧!”萨可满唱了一遍又一遍。


شەوێكیان كاتێ دایك و باوكی بۆ ماڵەوە گەڕانەوە، ئەوان زۆر بێدەنگ بوون. ساكیما دەیزانی كە شتێك روویداوە.

有一天晚上,萨可满的父母回到家以后一句话也不说。萨可满知道一定发生了什么不好的事情。


ساكیما پرسی: “دایە، بابە، چی رویداوە؟” ساكیما تێگەیشت كە كوڕی پیاوە دۆڵەمەندەكە ون بووه. پیاوەكە زۆر نیگەران و تەنیایە.

萨可满问爸爸妈妈发生了什么事,他这才知道,原来富人的儿子失踪了,富人孤单一人,很伤心。


ساكیما بە دایك و باوكی گوت: “من دەتوانم گۆرانی بۆ بڵێم. لە وانەیە ئەو دووبارە خۆشحاڵ ببێتەوە.” بەڵام دایك و باوكی داواكەیان رەت كردەووە. ئەوان گوتیان: “ئەو زۆر دۆڵەمەندە. تۆ تەنیا كوڕێكی نابینای. تۆ پێت وایە گۆرانیەكەی تۆ دەتوانێ یارمەتی ئەو بدات؟”

萨可满对父母说:“我可以给他唱歌,这样他就会高兴起来了。”但是萨可满的父母不喜欢这个主意:“他很有钱,而你只是一个看不见的小男孩。你以为你的歌声会帮到他吗?”


لەگەڵ ئەوەشدا ساكیما هەر كۆڵی نەدا. خوشكە بچووكەكەشی پشتگیری كرد و گوتی: “گۆرانیەكانی ساكیما ئارامم دەكەنەوە كاتێك برسی دەبم. هەروەها پیاوە دۆڵەمەندەکەش ئارام دەکەنەوە.”

但是萨可满没有放弃,他的妹妹也鼓励他。她说:“萨可满的歌声能赶走饥饿,他肯定也能安慰富人。”


رۆژی داهاتو ساكیما داوای لە خوشكە بچكۆلەكەی كرد ببێته چاوساغی بۆ چوونه ماڵی پیاوە دەوڵەمەندەكە.

第二天,萨可满让他的妹妹带他去富人的房子。


ئەو لە ژێر پەنجەرەیەكی گەورە راوەستا و دەستی بە گوتنی ئەو گۆرانیەی كرد كە بۆ خۆی زۆری حەز لێ بوو. ورده، ورده سەری پیاوە دۆڵەمەندەكە لە ناو پەنجەرە گه‌وره‌که وەدەركەوت.

他站在一扇大窗户的下面,开始唱他最喜欢的歌。慢慢的,富人的脑袋从窗户里伸出来。


كرێكارەكان دەستیان لە كارەكانیان هەڵگرت. ئەوان گوێیان بۆ سترانە خۆشه‌‌که‌ی ساكیما راگرت. بەڵام پیاوێك گوتی: “هیچ كەس نەیتوانیوە دڵنەوایی به‌ڕێوه‌به‌ر بداتەوە. ئێستا ئەم مندالە نابینایە پێی وایە دەتوانێ دڵنەوایی ئەو بداتەوە؟”

工人们停下了工作。他们仔细地听着萨可满唱歌。有一个人说:“从来没有人能安慰老板,这个看不见的男孩觉得他可以做到吗?”


ساكیما لە گۆرانی گوتن تەواو بوو و رووی وەرسووڕاند بۆ ئەوەی بڕوات. بەڵام پیاوە دۆڵەمەندەكە بەخێرایی هاتە دەرەوە و گوتی: “تكایە دووبارە گورانییەكە بڵێوە.”

萨可满唱完了,准备离开。富人跑出来,说:“请再唱一遍吧!”


رێك هەر لەو كاتەدا دوو پیاو هاتن كە یه‌کێکیان له سه‌ر ته‌خته‌به‌ره پێ بوو. ئەوان كوڕی پیاوە دۆڵەمەندەكەیان دۆزیبۆوه‌، که لێیدرا بوو و له قه‌راخ رێگا به‌جێیان هێشت بوو.

就在那时,两个人抬着担架走来了,担架上是富人的儿子!他们发现这个人被打得面目全非,躺在路边。


پیاوە دەوڵەمەندەكە زۆر خۆشحاڵ بوو كاتێ دووبارە چاوی بە كوڕەكەی كەوتەوە. ئەو پاداشتی ساكیمای كرد لەبەر ئەوەی دڵنەوایی دابۆوه. ئەو كوڕەكەی و ساكیمای بۆ نەخۆشخانە برد. ساكیما دووبارە بینایی بۆ چاوەكانی گەڕایەوە.

富人很高兴儿子找回来了。为了感谢萨可满安慰他,他把萨可满和他的儿子一起送到了医院,萨可满很快就会恢复视力了。


作者: Ursula Nafula
插图: Peris Wachuka
译文: Agri Afshin
语言: 库尔德语
级别: 3级
出处: 原文来自非洲故事书Sakima's song
共享创意授权条款
本着作系采用共享创意 署名 4.0 未本地化版本授权条款授权。
选项
返回故事列表 下载 PDF