下载 PDF
返回故事列表

ئانانسی و زانایی 阿南西和智慧

作者 Ghanaian folktale

插图 Wiehan de Jager

译文 Agri Afshin

语言 库尔德语

级别 3级

将整故事念出来 本故事尚未有语音版。


لە سەردەمانی زوو خەڵك هیچیان نەدەزانی. خەڵك نەیاندەزانی شت بچێنن یان پارچە بچنن یان كەرەستەی ئاسن دروست بكەن. خەڵك باوەڕیان وابوو خودایەك بە ناوی “نیاما” لە ئاسمانه که هەموو زانایاریه‌کانی جیهانی له لایە. ئەو هەموو زانایاریه‌کانی لەناو گۆزەیەكی گڵدا شاردۆته‌وه.

很久很久以前,人们什么都不知道。 他们不知道怎么耕田织布,也不知道怎么制造铁器。 天上的尼亚美神把世界所有的智慧都藏在一个砂锅里面。


رۆژێكیان نیاما بڕیاری دا كە گۆزەی پڕ لە زانایی بدات بە ئانانسی. هەر جارەی كە ئانانسی سەیری گۆزەكەی دەكرد، شتێكی نوێ فێر دەبوو. زۆر سەرنجڕاكێش بوو!

有一天,尼亚美决定把藏有智慧的砂锅交给蜘蛛神阿南西。 每当阿南西揭开砂锅往里看,他就会学到新的东西。他感到很兴奋!


ئانانسی چاوچنۆك بیری كردەووە: “من ئەم گۆزەیە لەسەر دارێک دەشارمەوە كە تەنیا خۆم بتوانم كەڵكی لێ وەربگرم!” ئەو پەتێكی درێژی هێناو لە دەوری گۆزەكەی ئاڵاند و لە كەمەری خۆی بەست و دواتر بەسەر دارەكە هەڵگەڕا، بەڵام زۆر بە سەختی دەیتوانی بە دارەكەدا هەڵگەڕێ، لەبەر ئەوەی هەموو جارێ گۆزەكە بە ئەژنۆی دەكەوت.

贪心的阿南西跟自己说, “我把砂锅安放在树顶上,那样所有的智慧就都只属于我了!” 所以,他织出了一条长长的丝线,把砂锅牢牢地拴住,然后把丝线的另一端系在自己的肚子上。 他开始往那棵树上爬, 可是砂锅总是撞到他的腿,爬起来很辛苦。


كوڕە بچوكەكەی ئانانسی لەژێر دارەكە وەستابوو چاوی لێ دەكرد و گوتی: “ئاسانتر نەبوو كە ئەگەر ئەو گۆزەیەت لە كۆڵت بەستبا؟” ئەوجار ئانانسی هەوڵی دا كە گۆزەی پڕ لە زانایی لە پشتی ببەستێ. لە ڕاستیدا ئاوا زۆر ئاسانتر بوو.

阿南西的儿子在树底下看到了一切。 他跟阿南西说,“把砂锅扛在背上不就容易了吗?” 于是阿南西就试着把砂锅扛在背上,果然容易很多。


خەریك بوو لەترۆپکی دارەكە نزیك دەبوویەوە، بەڵام دواتر راوەستا و بیری كردەووە: “بڕیار وابوو هەر ئەمن هەموو زاناییەکم هەبێت، بەڵام ئێستا كوڕەكەم لە من ژیرترە!” ئانانسی زۆر توڕە بوو، بۆیە گۆزەكەی لەسەر دراره‌که‌وه فڕێدایە خوارەوە.

阿南西很快就爬到树顶上。 可是他突然想到一个问题: “拥有所有智慧的人应该是我,可是刚才我儿子居然比我还聪明!” 阿南西气得差点跳起来了,一气之下竟把砂锅扔到树下。


گۆزەكە شكا و بوو بە هەزار پارچە. ئەوجار زانایی ئازاد بوو بۆ هەموو كەس كە سوودی لێوەربگرێ. بەم جۆرە بوو كە خەڵك فێربوون زەوی بكێڵن، جلوبەرگ بدوروون و كەرەستەش لە ئاسن دروست بكەن، و هەموو شتەكانی دیكەش كە خەڵك دەزانن چۆن دروستیان بكەن.

砂锅一落地就碎成小片。 砂锅碎了,所有的智慧也跑了出来,大家可以自由分享了。 就是这样,世上的人们才学会如何耕田、如何织布,如何打铁做铁器,还有所有现在人会做的一切。


作者: Ghanaian folktale
插图: Wiehan de Jager
译文: Agri Afshin
语言: 库尔德语
级别: 3级
出处: 原文来自非洲故事书Anansi and Wisdom
共享创意授权条款
本着作系采用共享创意 署名 3.0 未本地化版本授权条款授权。
选项
返回故事列表 下载 PDF