تۆم سندووقێكی پڕ لە مۆزی پێگەیوی هەڵگرتووە.
يَحْمِلُ توم طَبَقَ المَوْزِ النَّاضِجِ.
تۆم بۆ بازاڕ دەڕوا بۆ ئەوەی مۆزەكان بفرۆشێت.
يَتَّجِهُ تُومْ إِلَى السُّوقِ لِبَيْعِ المَوْزِ.
خەڵك لە بازاڕی میوە دەكڕن.
النَّاسُ فِي السُّوقِ يَشْتَرُونَ الفَاكِهَة.
بەڵام كەس مۆزەكانی تۆم ناكڕێت. ئەوان وایان پێ باشه كە میوە لە ژنەكان بكڕن.
لَكِنْ لاَ أَحَدَ يَشْتَرِي مَوْزَاتِ تُومْ. إِنَّهُمْ يُحَبِّذُونَ شِرَاءَ الفَاكِهَةِ مِنَ النَّسَاءِ.
خەڵك دەڵێن: “لەم دەوروبەرە تەنیا ژنەكان میوە دەفرۆشن.” خەڵك دەیانپرسی: “ئەوە چی جۆرە پیاوێكە؟”
يَقُولُ النَّاسُ “فِي مُجْتَمَعِنَا لاَ يَبِيعُ الفَاكِهَةَ إِلاَّ النِّسَاءُ” وَيَتَسَاءَلُونَ “مَا نَوْعُ هَذَا الرَّجُلِ؟”
بەڵام تۆم كۆڵی نادا. ئەو هاوار دەكا: “مۆزەكانی من بكڕن! مۆزە شیرینە پێگەیوەكانی من بكڕن!”
لَكِنَّ تُومْ لاَ يَسْتَسْلِمُ. هَا هُوَ يُنَادِي “اِشْتَرُوا مَوْزِي … اِشْتَرُوا مَوْزِيَ النَّاضِجَ اللَّذِيذَ.”
ژنێك هێشویەك مۆز لە سندوقەكە هەڵدەگرێ. ئەو بە جوانی تەماشای دەكات.
أَخَذَتْ امْرَأَةٌ حِزْمَةَ المَوْزِ مِنْ عَلَى الطَّبَقِ وَتَفَحَّصَتْهَا بِعِنَايَةٍ.
ژنەكە مۆزەكانی دەكڕێ.
اشْتَرَتْ المَرْأَةُ المَوْزَ.
خەڵكی زیاتر بۆ جێگاكەی دێن. ئەوان مۆزەكانی تۆم دەكڕن و دەیانخۆن.
تَوَافَدَ النَّاسُ عَلَى المِنْضَدَةِ. يَشْتَرُونَ مَوْزَاتِ تُومْ وَيَأْكُلُونَهَا.
زۆر زوو سندوقەكە بەتاڵ دەبێ. تۆم ئەو پارانەی كە بەدەستی هێنابوون دەژمێرێ.
أُفْرِغَ الطَّبَقُ بِسُرْعَةٍ. أَخَذَ تُومْ يُحْصِي المَالَ الذِي رَبِحَهُ.
پاش ئەوە تۆم، سابون و شەكر و نان دەكڕێ. ئەو كەرەستەكان لەناو سندوقەكە دادهنێ.
ثُمَّ اشْتَرَى تُومْ صَابُونًا وَسُكَّرًا وَخُبْزًا وَوَضَعَ المُشْتَرَيَاتِ فِي الطَّبَقِ.
تۆم سندوقەكەی لەسەر سەری دادەنێ و بەرەو ماڵ بەڕێ دەكەوێ.
وَضَعَ تُومْ الطَّبَقَ عَلَى رَأْسِهِ وَرَجَعَ إِلَى مَنْزِلِهِ.