下载 PDF
返回故事列表

مۆزەكانی نه‌نک 奶奶的香蕉

作者 Ursula Nafula

插图 Catherine Groenewald

译文 Agri Afshin

语言 库尔德语

级别 4级

将整故事念出来 本故事尚未有语音版。


باغچەكەی نه‌نه پڕ بوو لە گەنمەشامی و هەرزن و مانیۆك. بەڵام مۆزەكان لە هەموان باشتر بوون. هەرچەند كە نه‌نکم نەوەی زۆری هەبوون، بەڵام من بەنهێنی زانیم، كە من لای ئەو لە هەموان خۆشه‌ویسترم. ئەو زۆربەی كاتەكان منی بۆ ماڵی خۆی بانگێشت دەكرد. هه‌روه‌ها ئه‌و نهێنی وردی پێ دەگوتم. بەڵام ئەو نهێنییەكی هەبوو كە لە منی ئاشكرا نەدەكرد: ئەو مۆزە گەیوەكانی لە كوێ دادەنان.

奶奶有一座美丽的大花园,里面种满了高粱,杂谷和木薯,但里面最棒的是香蕉。奶奶虽然有很多孙子孙女,但我心里知道她最喜欢我。她常常邀请我去她家,告诉我一些小秘密。但是有一个秘密,她从来没有告诉我,那就是她催熟香蕉的办法。


رۆژێكیان من سەبەتەیەكی حەسیری گەورەم بینی كە لە دەرەوە لەبەر ماڵی نه‌نکم داندرابوو. كاتێك كە من پرسیارم لێ كرد ئەوە بۆ چییە، وه‌ڵامێك كە وەرمگرتەوە ئەوەبوو : “ئەوە سەوەتە جادوەكەی منە.” لە تەنیشت سەبەتەكە، گەڵای دارەمۆزێكی زۆری لێ بوو كە نه‌نکم سەروبنی پێ دەكردن. من بە حه‌زه‌وه‌ پرسیارم لێكرد: “نه‌نه‌ ئەو گەڵایانە بۆچی به‌کار دێنی ؟” تاقە وڵامێك كە دەستم كەوت ئەوە بوو : “ئەوانە گەڵا جادوه‌ كانی منن.”

有一天,我看到奶奶在门外放了一个巨大的麦秆编成的篮子。我问奶奶这是做什么的,奶奶却只说:“这是我的神秘篮子。”篮子旁边放了几片香蕉叶子,奶奶把叶子来回翻动。我很好奇,问奶奶:“这些叶子是做什么的?”奶奶却只说:“这是我的神秘叶子。”


تەماشاكردنی نه‌نک، مۆزەكان، گەڵای دارە مۆز، سەبەتە گەورە حەسیرییەكە زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو. بەڵام نه‌نکم منی بۆ كارێك بۆ لای دایكم نارد. “نه‌نه‌، تكایە، لێمگه‌ڕێ كاتێك تۆ ئامادەی دەكەی با چاوت لێكەم…” ئەوتکای کرد: “کچم هێندە لاسار مەبە، ئەو كارەی پێم گوتی بڕۆ ئەنجامی بدە.” من بە هەڵاتن ئەوێم بە جێ هێشت.

我好奇地看着奶奶,香蕉,香蕉叶子还有那个巨大的麦秆编成的篮子。但奶奶却把我打发到妈妈那儿跑腿。我求奶奶:“让我留下来看一看吧!”奶奶却坚持说:“别固执了,按我说的去做。”我只好跑开了。


كاتێك گەڕامەوە نه‌نکم لە دەرەوە دانیشتبوو، بەڵام سەبەتەکه‌ ومۆزەكان لەوێ نەبوون. “نه‌نه‌، سەبەتە‌که لە كوێیه‌ ؟ مۆزەكان لە كوێن و له کوێن …؟” بەڵام تاقە وه‌ڵامێك دەستم كەوت، ئەوە بوو: “ئەوان لە جێگا جادویەكەی منن.” ئەوە زۆر هیوابڕاوكەر بوو!

当我回来的时候,奶奶正坐在外面休息,但是篮子和香蕉都不见了!我问奶奶:“篮子去哪儿了?香蕉去哪儿了?还有那些……”奶奶却说:“它们都在一个神秘的地方。”我太沮丧了!


دوو رۆژ دواتر، نه‌نکم منی نارد كە وه‌کازی لە ژووری نوستنەكەی بۆ بێنم. هەر كە دەرگاكەم كردەوە بۆنێكی زۆری مۆزە گەیوەكانم کرد. لە قوژبنی ناو ژوورەكەدا، سەبەتە گەورە حەسیرییە جادوه‌ كەی نه‌نکمی لێ بوو. ئەو بە جوانی بە پەتوویەكی كۆن شاردرابۆوه‌. من له‌ سه‌رم هه‌ڵدایه‌وه‌و بۆنێکی خۆشم کرد.

过了两天,奶奶让我从她的卧室拿拐杖给她。我一打开门,就闻到了熟香蕉的味道。原来奶奶的神秘篮子就放在卧室里!它上面盖了一条旧毯子,我掀起毯子,使劲地闻着那香味。


دەنگی نه‌نکم رایچڵەكاندم، كاتێك بانگی كردم: “ئەوە تۆ چی دەكەی؟ زووكە وه‌کازه‌که‌م بۆ بێنە.” منیش بە پەلە پەل بە وه‌کازه‌که‌یه‌وه هاتمە دەرەوە. نه‌نکم پرسی: “ئەوە بە چی پێدەكەنی؟” پرسیارەكەی وای لێکردم که ئێساش زه‌رده‌خه‌نه‌م له سه‌ر لێوان بێت به ئاشکرا کردنی جێگا جادوه‌که‌‌ی ئه‌و.

奶奶喊我的时候,我吓了一跳:“你在做什么?快把我的拐杖拿来。”我赶紧把拐杖拿出去给奶奶。奶奶看着我,问:“你在笑什么?”我这才意识到,我还在因为发现了这个神奇的秘密窃笑着。


رۆژی پاشتر، كاتێك نه‌نکم بۆ سه‌ردانی دایكم هاتبوو، من بە خێرایی بۆ ماڵەكەی رۆیشتم تا جارێكی دیكە چاوم به مۆزەكانی بکه‌وی. هێشویەك مۆزی زۆر گەیشتووی لێبوو. من دانەیەكیانم برد و لە ناو کراسمدا شاردمەوە. پاشان سەبەتەكەم داپۆشیەوەو چوومە پشت خانووەكە و بە پەلە خواردم. ئەوە شیرینترین مۆزێك بوو كە تا ئێستا تامم كردبوو.

第二天,奶奶来看我妈妈,我又跑到奶奶家去偷看那些熟香蕉。有一把香蕉已经非常熟了。我采了一根香蕉,把它藏在我的裙子里。我小心地盖好篮子,跑到房子后面,偷偷地把香蕉吃了:这是我吃过的最美味的香蕉!


رۆژی پاشتر كاتێك نه‌نکم لە باخچەكەدا خەریكی سەوزی ڕنینەوە بوو، من بەدزیەوە چوومە ژوورەوە و تەماشای مۆزەكانم كرد. زۆربه‌یان پێگەیشتبوون. من نەمتوانی كە خۆم رابگرم و هێشوویەكی چوار دانه‌م هەڵگرت. كاتێك كە بە ئەسپایی بەرەو دەرگاكە دەڕۆیشتم، لە دەرەوە گوێم لە دەنگی كۆخەی نه‌نکم بوو. من تەنیا توانیم مۆزەكان لە ژێرکراسه‌که‌مدا بشارمەوە و بەپشت ئه‌ودا بڕۆم.

第二天,我趁奶奶在花园里摘蔬菜的时候,偷偷跑进房间,去看那些香蕉,香蕉差不多全都熟了。我禁不住诱惑,拿了四根香蕉。我踮起脚离开房间,听到奶奶在咳嗽。我把香蕉藏在裙子下面,若无其事地走开了。


رۆژی پاشتر رۆژی بازاڕ كردن بوو. نه‌نه‌ بەیانی زوو لە خەو هەستابوو. ئەو هەمیشە مۆزی گەیوو و مانیۆكی دەبرد كە لە بازاردا بیانفرۆشێت. من بۆ سه‌ردانی ئەو لەو رۆژەدا پەلەم نەكرد. بەڵام من نەمدەتوانی بۆ ماوەیەكی زۆر خۆمی لێ دوور بخه‌مه‌وه.

第二天是奶奶赶集的日子。奶奶很早就醒来了,她把成熟的香蕉和木薯运到集市上去卖。我那天没有急着去看她,但我知道,我不可能永远躲着奶奶。


درەنگانێكی ئەو شەوە لە لایەن دایكم، بابم و نه‌نکم بانگكرام. من دەمزانی بۆچیه. ئەو شەوە كاتێك من چووم راكشام كە بخەوم، دەمزانی من جارێكی دیكە هیچ كات ناتوانم نە لە نه‌نکم، نە لە دایك و بابم و بێ گومان نە لە هیچ كەسێكی دیكە دزی بكەم.

那天傍晚,我被爸爸、妈妈和奶奶叫过去。我知道他们为什么找我。那天晚上,当我上床睡觉的时候,我知道我再也不会偷东西了,不偷奶奶的,不偷爸妈的,不从任何人那里偷东西。


作者: Ursula Nafula
插图: Catherine Groenewald
译文: Agri Afshin
语言: 库尔德语
级别: 4级
出处: 原文来自非洲故事书Grandma's bananas
共享创意授权条款
本着作系采用共享创意 署名 3.0 未本地化版本授权条款授权。
选项
返回故事列表 下载 PDF