下载 PDF
返回故事列表

كاتی پشوو لە لای نه‌نکی 和奶奶一起过暑假

作者 Violet Otieno

插图 Catherine Groenewald

译文 Agri Afshin

语言 库尔德语

级别 4级

将整故事念出来 本故事尚未有语音版。


ئۆدۆنگۆ و ئاپیۆ لەگەڵ باوكیان لە شار دەژیان. ئەوان چاوەڕوانی هاتنی پشوویان ده‌کرد. نەك لەبەر ئەوەی قوتابخانە داخرێ، بەڵكو لەبەر ئەوەی ئەوان دەیانهەویست سەردانی نه‌نکیان بكەن. ئەو لە گوندێكی شوێنی ماسی گرتن لە نزیك دەریاچەیەك دەژیا.

欧东格、阿皮尤和他们的爸爸一起生活在城市里。他们非常期待过暑假,因为那个时候他们不用去学校,而且他们还可以去看奶奶。他们的奶奶住在一个渔村里,靠近一片很大的湖泊。


ئۆدۆنگو و ئاپیۆ خۆشحاڵ بوون لەبەر ئەوەی كاتی ئەوە بوو که دوبارە سه‌ردانی نه‌نکیان بکه‌نه‌وه. شه‌وی پێشتر که‌ل و په‌له‌کانیان له جانتای هاویشتن و خۆیان ئامادە کرد بۆ گەشتێكی دورودرێژ بۆ گوندەكەی نه‌نکیان. ئەوان خەویان لێ نەكەوت وبە درێژای شەو سەبارەت بە پشوەكە قسەیان كرد.

欧东格和阿皮尤又要去看奶奶了,他们非常高兴。前一天晚上,他们整理好了自己的行装,准备踏上前往渔村的旅程。他们晚上睡不着,整晚都在讨论这个暑假。


بەرەبەیانی زووی رۆژی داهاتو ئەوان بە ئوتۆمبیلی باوكیان بەرەو گوندەكە بەڕێكەوتن. ئەوان به لای چیاكان و ئاژەڵە كێویەكان و كێڵگە چاییه‌کاندا لێیانخوڕی. ئەوان ئوتۆمبیله‌کانیان دەژمارد و گۆرانیان دەگوت.

第二天凌晨,他们坐着爸爸的车前往那个渔村。他们开过了山丘,路上看到了很多野生动物,经过了几个茶园。他们唱着歌数着路上的车辆。


دوای ماوەیەك منداڵەكان ماندوو بوون و خەویان لێکه‌وت.

过了一会儿,孩子们累了,就在车里睡着了。


باوكیان، ئۆدۆنگۆ و ئاپیۆی کاتێک گه‌یشتنه گوندەكە لە خەو هەستاند. ئەوان چاویان به “نیارـ کانیادا”، نه‌نکیان که‌وت كە لەسەر حەسیرێك لەبن دارێك پشووی ده‌دا. نیار-كانیادا به زمانی “لو” بە مانای “كچی گه‌لی كانیادا” دێت. ئەو ژنێكی بە توانا و جوان بوو.

当他们到达那个渔村的时候,爸爸把欧东格和阿皮尤叫醒了。他们发现他们的奶奶——尼亚·坎亚达——在树荫里铺了一块垫子,正坐在上面休息。在当地的语言里,这个名字的意思是“坎亚达人民的女儿”。她是一个坚强美丽的女性。


نیار-كانیادا بە خێرهاتنی كردن و لە خۆشحاڵیان له ژوورەوە دەستی به سەما كردن و گۆرانی گوتن کرد. نەوەكانی زۆر به خۆشحاڵیه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوون هه‌تا هه‌رچی زووه ئەو دیاریانەی بدەنێ كە لەشارەو لەگەڵ خۆیان هێنابوو. ئۆدۆنگۆ گوتی: “لە پێشدا دیاریەكەی من بكەوە.” ئاپیۆش گوتی: نا، دیاریەكەی من لە پێشدا بكەوە!”

尼亚·坎亚达欢迎他们来到自己的家里,和他们一起快乐地唱歌跳舞。他们的孙子也很高兴地把他们在城里买的礼物送给她。欧东格和阿皮尤吵着要奶奶先打开自己的礼物。


پاش ئەوەی كە ئەو دیاریەكانی كردەوە، نیار-كانیادا بە پێی داب و نەریتەكانی خۆیان سوپاس و پێزانینی ئاراستە كردن.

尼亚·坎亚达打开了礼物后,用传统的习俗祝福了她的孙儿们。


دوایە ئۆدۆنگۆ و ئاپیۆ چوونه ده‌رێ. ئەوان شوێن پەپوولەو باڵندەكان كەوتن.

欧东格和阿皮尤跑出去玩儿了,他们追着蝴蝶和鸟儿,在它们后面跑。


ئەوان چوونه سەر داره‌کان و لە ناو به‌نداوه‌که‌ش گه‌میان به ئاو ده‌کرد.

他们还爬树,跳进湖里,溅起了很多水花。


كاتێك كە تاریكی داهات ئەوان بۆ نان خواردنی ئێوارە بۆ ماڵەوە گەڕانەوە. پێش ئەوەی خواردنەكەیان تەواو بكەن خەویان لێ كەوت!

天黑了,他们回到奶奶的家里吃晚饭,但他们太累了,还没吃完,就睡着了。


رۆژی دواتر باوكیان گەڕایەوە بۆ شار و منداڵەكانی لە لای نیار-كانیادا بەجێ هێشت.

第二天,爸爸开车回城了,把孩子们留给奶奶。


ئۆدۆنگۆ و ئاپیۆ لە كاروبارەكانی ماڵەوە یارمەتی نه‌نکیان دا. ئەوان ئاو و داریان ده‌هێنا. ئەوان لە کۆخی مریشكەكان هێلكەكانیان كۆكردەوە و سەوزیەكانیشیان لە باخچەكە لێده‌کرده‌وه.

欧东格和阿皮尤帮助奶奶做家务。他们帮奶奶拎水,运柴。他们还帮奶奶从鸡窝里拿鸡蛋,在花园里摘蔬菜。


نیار-كانیادا فێری نەوەكانی كرد كە چۆن “ئۆگالی” نەرم دروست بكەن و لەگەڵ شۆرباو بیخۆن. ئەو پێشانی دان چۆن “برنجی نارگیلی” دروست بكەن تا لەگەڵ ماسی برژاودا بیخۆن.

尼亚·坎亚达教他们煮乌咖喱,还教他们怎么做和烤鱼一起吃的椰子饭。


به‌یانیه‌ک ئۆدۆنگۆ مانگاكانی نه‌نکی بردە دەرەوە تا بیانلەوەڕێنێ. ئەوان بۆ ناو كێڵگەی هاوسێكەیان چوون. وه‌رزێڕه‌که‌ لە ئۆدۆنگۆ تووڕە بوو. ئەو هەڕەشەی لێکرد که مانگاکانی بۆ خۆی ببات، لەبەر ئەوەی بەرهەمەكانی ئەویان خواردووە. لەپاش ئەو رۆژەوە كوڕەكە به‌ڵێنی دا كە جاریكی دیكە مانگاكان کێشه دروست ناكەن.

一天早上,欧东格帮奶奶去牧场上放牛,但是牛跑到了邻居的农场上,邻居很生气,威胁欧东格说,要没收了这些牛作为踩坏粮食的赔偿。从那天以后,欧东格很小心,不想再让这些牛惹麻烦了。


رؤژێكی دیكە منداڵەكان لەگەڵ نه‌نکیان چوونه بازار. ئەو کۆگایه‌کی هەبوو كە سەوزە و شەكر و سابونی تێدا دەفرۆشت. ئاپیۆ پێی خۆش بوو نرخی شتەكان بە كڕیارەكان بڵێت. ئۆدۆنگۆش ئەو كەرەستانەی كە كڕیارەكان كڕیبویان بۆیانی دەپێچاوە.

有一天,孩子们和尼亚·坎亚达一起去集市上。奶奶有一个卖蔬菜、糖和肥皂的摊位。阿皮尤给顾客们报价钱,欧东格帮着顾客打包。


لە كۆتایی رۆژەكە ئەوان پێكەوە چاییان خواردەوە. ئەوان یارمەتی نه‌نکیان دهدا لە هەژماركردنی ئەو پارانەی كە بەدەستی هێنابوو.

这天的工作结束后,他们坐在一起喝茶,帮奶奶数了数这天赚到的钱。


بەڵام کاتی پشوودان تەواو بوو و منداڵەكان ده‌بێ بۆ شار بگەڕێنەوە. نیار-كانیادا كڵاوێكی بە ئۆدۆنگۆ و بلوزێکی بە ئاپیۆ دا. ئەو خواردنیشی بۆ سه‌فه‌ر بۆ ئامادە كردن.

很快,假期就结束了,孩子们要回城了。尼亚·坎亚达送给欧东格一顶帽子,送给阿皮尤一件毛衣。她帮孩子们装了点食物在路上吃。


كاتێك باوكیان بە دوایاندا هات كە بیانباتەوە، ئەوان نەیاندەویست كە ئەوێ بە جێ بێڵن. منداڵەكان داوایان لە نیار-كانیادا كرد كە لە گەڵیان بۆ شار بچێ. ئەو پێكەنی و گوتی: “من بۆ ژیان کردن لە شاردا زۆر پیرم. من چاوەڕوانی ئێوە دەبم كە سەرلەنوێ بۆ گوندەكەم بگەڕێنەوە.”

当爸爸来接他们的时候,他们一点儿都不想走。孩子们求尼亚·坎亚达和他们一起去城里。她笑着说:“我太老了,不适合住在大城市里。我就在这个村子里面等你们,等你们下次再来。”


ئۆدۆنگۆ و ئاپیۆ زۆر بەگەرمی هەردووكیان لە ئامێزیان گرت و ماڵئاویان لێکرد.

欧东格和阿皮尤紧紧地抱着她,跟她告别。


كاتێ ئۆدۆنگۆ و ئاپیۆ بۆ قوتابخانە گەڕانەوە، ژیانی گوندەكەیان بۆ هاوڕێكانیان باس كرد. هەندێك لە منداڵەكان پێیان وابوو كە ژیان لە شار خۆشه. هێندێکیشیان پێیان وابوو گوند خۆشتره. بەڵام له هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌ بوو که گشتیان پێیان وابوو که ئۆدۆنگۆ و ئایپۆنه‌نکێکی زۆر باشیان هه‌یه.

当欧东格和阿皮尤回到学校时,他们把村子里的生活告诉了伙伴们。一些人觉得城市生活很不错,另一些人觉得乡村生活更好。最重要的是,每个人都相信欧东格和阿皮尤的奶奶太棒啦!


作者: Violet Otieno
插图: Catherine Groenewald
译文: Agri Afshin
语言: 库尔德语
级别: 4级
出处: 原文来自非洲故事书Holidays with grandmother
共享创意授权条款
本着作系采用共享创意 署名 4.0 未本地化版本授权条款授权。
选项
返回故事列表 下载 PDF