مۆزەكانی داپیرە

باخچەكەی داپیرە زۆر جوان بوو، پڕ بوو لە گەنمەشامی، هەرسەن و مانیۆك بەڵام لە هەموویان باشتر مۆزەكان بوو. ئەگەرچی داپیرە نەوەی زۆری هەبوون، بەڵام من بە نهێنی ئەوەم دەزانی كە داپیرە منی لە هەمووان خۆشتر دەویست. ئەو زۆربەی جار بانگی دەكردمە ماڵەكەی خۆی، هەروەها ئەو ڕازی زۆری بۆ باس دەكردم. بەڵام ڕازێك هەبوو كە داپیرە تا ئێستا بۆی باس نەكردبووم: ئەوەی كە ئەو مۆزە پێگەشتووەكانی لە كوێ دادەنا؟

1

ڕۆژێكیان من زەمبیلەیەكی حەسیریم بینی لە دەرەوەی ماڵەكەی داپیرە. كاتێ كە پرسیم ئەم زەمبیلە بۆچیە، تەنها وڵامی كە بیستم ئەوەبوو كە: ئەمە زەمبیلەی جادوویی منە. لە تەنیشت زەمبیلەكە گەڵای دار مۆزی لێ بوو كە داپیرە زوو زوو ئاوەژووی دەكردنەوە. من كنجكۆڵ بووم. پرسیارم كرد، ئەم گەڵایانەت بۆچیە؟ تەنها وەڵامێكی كە بیستم ئەوەبوو كە: ئەمانە گەڵا جادوویەكانی منە.

2

نیگاكانی داپیرە، مۆزەكان، گەڵای دارمۆز، زەمبیلەی حەسیری، هەموو ئەمانە زۆر سەیر بوون. بەڵام داپیرەم بۆ ئەنجام دانی كارێك منی ناردبوو بۆ لای دایكم. من پێداگریم كرد، داپیرە، من با لێرەبم كاتێك تۆ ئەمانە ئامادە دەكەی، من بیانبینم. داپیرە پێی وتم: ڕۆڵە لاساری مەكە، ئەو كارەی پێم ووتی ئەنجامی بدە. منیش بە غار ڕۆشتم.

3

كاتێك كە گەڕامەوە، داپیرە لە دەرەوە دانیشتبوو بەڵام نە مۆزەكانم بینی نە زەمبیلە. كوتم: داپیرە، كوا زەمبیلەكە، كوا مۆزەكان و كوا ... بەڵام تەنها وڵامێك داپیرم وڵامی دامەوە ئەوەبوو كە كووتی: مۆزەكان لە شوێنە جادوویەكەی منە. زۆر بێ ئومێد بووم.

4

دوو ڕۆژ دواتر داپیرە منی نارد گۆچانەكەی لە ژوورە خەوەكەی بۆ بێنم. هەر ئەوەی كە دەرگاكەم كردەوە، بۆنی تووندی مۆز ژوورەكەی پڕ كردبوو. لە ژووری ناوەوە زەمبیلە حەسیریەكەی داپیرەی لێ بوو. زەمبیلەكە بە پەتۆیەكی كۆن داپۆشرابوو. من پەتۆكەم لابرد و عەترێكی دڵنشیم بۆن كرد.

5

لە گەڵ دەنگی داپیرە ڕاچڵەكیم كاتێ ووتی: ئەوە تۆ چی دەكەی؟ پەلە بكە و گۆچانەكەم بۆ بێنە. منیش زۆر بە پەلە گۆچانەكەم بۆ برد. داپیرە ووتی: ئەوە بە چی پێ دەكەنی؟ پرسیارەكەی داپیرە ئەوەی تێگەیاندم كە من هێشتا زەردەخەنە دەكەم بە هۆی دیتنەوەی شوێنە جادوویەكی داپیرە.

6

ڕۆژی دواتر، كاتێك كە داپیرە هات بۆ سەردانی دایكم، من بە خێرای چوومەوە بۆ باخچەكەی داپیرە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە چاو لە مۆزەكان بكەمەوە. بینیم بەستەیەك مۆزی پێگەیوو لە وێ بوو. یەكدانەم هەڵگرت و لە ناو عەزیەكەم شاردمەوە. دوای ئەوەی زەمبیلەكەم داپۆشیەوە، چوومە پشت خانووەكە و بە خێرای مۆزەكەم خوارد. پێشتر هەرگیز مۆزی وا شیرینم نەخورادبوو.

7

ڕۆژی دواتر، كاتێ داپیرە لە باخچەكە بوو سەوزی لێ دەكردەوە، بە هێواشی هاتم و بە دزیەوە چاوم لە مۆزەكان كرد. تەقریبەن هەموو مۆزەكان پێگەیشتبوون. نەم توانی دان بە خۆدابگرم و دەستەیەكی چوار دەنكیم هەڵگرت. خەریك بوو بە ئەسپای بەرەو دەرگاكە دەڕۆشتم، گوێم لە كۆخەی داپیرە بوو كە لە پشت دەرگاكە بوو. توانیم مۆزەكان لە ژێر.

جلەكانم بشارمەوە بە بەردەمیدا تێ پەڕیم.

8

ڕۆژی دواتر ڕۆژی چوونە بازاڕ بوو. داپیرە بەیانی زوو لە خەو هەستا. ئەو هەمیشە مۆزە پێشگەیشتوەكان و مانیۆكەكانی دەبردە بازاڕ بۆ فرۆشتن. من ئەوڕۆژە بۆ بینی ئەو پەلەم نەكرد. بەڵام نەمتوانی لەوە زیاتر فیڵ بكەم.

9

دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ دایكم و باوكم و داپیرەم بانگیان كردم. دەمزانی بۆچی. كاتێ شەو ڕاكشابووم كە بخەوم، زانیم كە ئیتر چی دیكە ناتوانم دزی نە لە داپیرە نە لە دایك و.

باوكم و نە لە هیچ كەسێكی دیكە.

10

مۆزەكانی داپیرە

Text: Ursula Nafula
Illustrations: Catherine Groenewald
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.