خوشكەكەی ڤووزی چی ووت؟

بەیانەیەكی زوو داپیرەی ڤووزی بانگی كرد: ڤووزی كوڕم وەرە ئەم هێلكەیە بگرە و بیبە بۆ دایك وباوكت. ئەوان دەیانهەوێ كیكێكی گەورە بۆ زەماوەندی خوشكەكەت دروست بكەن.

1

ڤووزی كە لە ڕێگا بوو بۆ لای دایك و باوكی، دوو كوڕی بینی كە خەریكی میوە لێكردنەوە بوون. یەكێك لە كوڕەكان هێلكەكەی لە ڤووزی ستاند و بە دارەكەی ڕاكیشا و هێلكەكەی شكاند.

2

ڤووزی گریا و ووتی: ئەو چیت كرد؟ ئەو هێلكەیە بۆ دروستكردنی كیك بوو. ئەو كیكیە بۆ شایەكەی خوشكم بوو. خوشكەكەم چی دەڵێ ئەگەر كیكی زەماوەندەكەی نەبێ؟

3

كوڕەكان ناڕەحەت بوولەوەی كە عەزیەتی ڤووزیان دابوو. یەك لەوان كووتی: ئێمە ناتوانین لە دروستكردنی كیك یارمەتیت بدەین، بەڵام ئەم گۆچانە بۆ خوشكەكەت ببە. ڤووزی بەردەوام بوو لە ڕۆشتن.

4

لە ڕێگای ماڵەوەی دوو پیاوی بینی كە خەریكی خانوو دروست كردن بوون. یەكێك لەوان پرسی: ئێمە دەتوانین ئەو گۆچانە بە هێزەی تۆ بەكاربێنین؟ بەڵام گۆچانەكە بۆ سەقفی خانوەكە زۆر پتەو نەبوو، و شكا.

5

ڤووزی گریا و ووتی: ئێوە چیتان كرد؟ ئەو گۆچانە دیاریەك بوو بۆ خۆشكەكەم. باخەوانەكان ئەوەیان پێ دابووم لە جیاتی ئەوەی كە هێلكەی كیكەكەیان شكاندبوو. ئەو كیكەش بۆ شایەكەی خۆشكم بوو. بەڵام ئێستا نە هێلكە هەیە، نە كیك و نە دیاریش. خوشكم چی دەڵێ؟

6

وەستاكان زۆر دڵگران بوون لە شكاندنی گۆچانەكە. یەكێك لە وەستاكان ووتی: ئێمە ناتوانین لە دروستكردنی كیك یارمەتیت بكەین، بەڵام هەندێك كا ببە بۆ دروست كردنی خانوو بۆ خوشكەكەت. و دواتر ڤووزی بەردەوام بوو لە ڕۆشتن.

7

لە سەر ڕێگا، ڤووزی جوتیارێكی بینی كە مانگایەكی پێ بوو. مانگاكە ووتی: چ كایەكی بەلەزەت، دەتوانم هەندێكی لێ بخۆم؟ بەڵام تامی كایەكە زۆر خۆش بوو و مانگاكە هەمووی خوارد.

8

ڤووزی بە گریانەوە ووتی: چیت كرد؟ ئەو كایە دیاری بوو بۆ خوشكم. ئەوە وەستاكان پێیان دابووم لەبەرئەوەی گۆچانەكەیان شكاندبوو. ئەو گۆچانەش باخەوانەكان پێیان دابووم لەبەرئەوەی هێلكەكەیان شكاندبوو كە بۆ دروستكردنی كیك. ئەو كیكەش بۆ زەماوەندی خوشكەكەم بوو. ئێستا نە هێلكە هەیە، نە كیك و نە دیاریەكیش، ئێستا خوشكم چی دەلێ؟

9

مانگاكە زۆر دڵگران بوو لەوەی ئەوەندە نەوسن بووە. جوتیارەكە ڕازی بوو كە ئەو مانگاكە وەكوو دیاری ببات بۆ خوشكەكەی. دواتر ڤووزی بەردەوام بوو لە ڕێگاكەی.

10

بەڵام مانگاكە لە كاتی نان خواردن ڕای كردەوە بۆ لای جوتیارەكە. و ڤووزی لە ڕێگادا وون بوو. ئەو زۆر درەنگ گەیشتە زەماوەندی خوشكەكەی. میوانەكان ئەوكاتە خەریكی نان خواردن بوون.

11

ڤووزی بە گریانەوە ووتی: دەبێ چی بكەم؟ ئەو مانگایەی ڕای كرد دیاری بوو، ئەو باقە كایەی كە وەستاكان پێیان دابووم لەبەر ئەوەی گۆچانەكەیان شكاندبوو. باخەوانەكان ئەو گۆچانەیان پێ دابووم لەبەرئەوەی هێلكەی كیكەكەیان شكاندبوو. كیكەكەش بۆ زەماوەند بوو. ئێستا نە هێلكە هەیە، نە كیك و نە دیاریەكیش.

12

خوشكەكەی ڤووزی كەمێك بیری كردەوە و دواتر ووتی: ڤووزی، براكەم، ئەو دیاریانە بە لای منەوە هیچ گرنگیەكیان نییە. هەتا كیكەكەش بۆم گرنگ نییە! ئێمە هەموومان پێكەوە لێرەین و من خۆشحاڵم! و ئێستا بڕۆ جلە جوانەكانت بپۆشە و وەرەوە ئەم ڕۆژە جیژن بگرین! و ڤووزیش ئەو كارەی كرد.

13

خوشكەكەی ڤووزی چی ووت؟

Text: Nina Orange
Illustrations: Wiehan de Jager
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.