جاشك

ئەو كچە بچووكە بوو كە یەكەم جار لە دوورڕا تارماییەكی غەریبی بینی.

1

دواتر كاتێك تارماییەكە نزیك بوویەوە، بینی كە ژنێكی بەرزی باردارە.

2

بەشەرمەوە، بەڵام چاونەترسانە ئەم كچە چكۆڵە لە ژنەكە نزیك بوویەوە. ئەوانەی كە لە گەڵ كچە چكۆڵەكە بوون ووتیان: "ئێمە دەبێ لێرە ئاگامان لەو بێ." ئێمە دەبێ ئاگاداری خۆی و منداڵەكەی بین.

3

"مناڵەكە كاتی هاتنە دونیای بوو. "پاڵ پێوەبنێ!" "پەتۆ بێنە!" "ئاو.

"پاڵبدە".

4

كاتێ ئەوان مناڵەكەیان بینی، هەموویان بە سەرسامییەوە كشانەوە. جاشكێك؟

5

هەمووان دەستیان كردە دەمەقاڵێ كردن. هەندێكیان ووتیان: " ئێمە وتمان ئاگامان لە مناڵ و دایكەكە دەبێ، و لە سەر بەڵێنەكەی خۆمان دەمێنینەوە." بەڵام ئەوانەی دیكە گوتیان: " ئەمانە شومن بۆ ئێمە.

6

بەمجۆرە بوو كە ژنەكە دووبارە بێكەس مایەوە. ئەو گیری كردبوو كە ئێستا دەبێ چی لەم مناڵە سەیرە بكات. ئەی خۆی دەبێ چی بكات.

7

بەڵام لە كۆتایدا دانی بەوەدانا كە ئەو مناڵە مناڵی خۆیەتی و ئەویش دایكیەتی.

8

ئەگەر قەبارەی مناڵەكە هەر ئەوەندە چكۆلە مابایەوە، لەوانەیە بابەتە جیاوازتر بایە. بەڵام جاشكەكە هەتا دەهاتوو گەورەتر و گەورەتر دەبوو تا ئەوەی لە سەر كۆڵی دایكی جێی نەدەبۆوە. لەگەڵ ئەوەی زۆر هەوڵی دەدا بەڵام نەیدەتوانی وەكوو مرۆڤێك ڕەفتار بكات. دایكی زۆر جار ماندوو و بێچارە دەبوو بەدەستیەوە. هەندێ جار ناچار دەبوو كە هەندێ كاری كردبا كە كاری ئاژەڵان بوو.

9

گوێدرێژ زۆر هەستی بە بێزاری و توڕەیی دەكرد. ئەو نەیدەتوانی ئەو كارەی كردبا یان ئەوكارەی نەكردبا. ئەو نەیدەتوانی هارجارەوە بە جۆرێك ڕەفتاری كردبا وەكوو مرۆڤەكان. ئەو ئەوەندە تووڕە بوو تا ئەوەی كە ڕۆژێك لووشكەیەكی لە دایكی دا.

10

كەر خەجاڵەتی كێشا. بۆیە هەتا توانی دوور كەوتەوە.

11

كاتێك لە غاردان ڕاوەستا، شەو داهاتبوو، كەر وون ببوو. كەر لە تاریكایی شەودا دەیزەڕاند و دەنگی دەزرینگایەوە، ئەو تەنیا بوو. ئەو خۆی لە باڵ یەكدا خڕكردەوە و چووە ناو خەوێكی قووڵ و ناخۆشەوە.

12

كاتێ گوێدرێژەكە لە خەو هەستا بینی پیاوێكی پیر چاوی تێ بڕیبوو. كاتێ سەیری چاوی پیاوە پیرەكەی كرد، تۆزێك ئومێدی بۆ گەڕایەوە.

13

گوێدرێژ چوو لە گەڵ پیرپیاو پیكەوە بژین. ئەو زۆر شتی فێری گوێدرێژەكە كرد كە چۆن ژیان بكات. كەر گوێڕایەڵی پیر پیاوەكەی دەكرد و زۆر شتی لێ فێر بوو، پیرە پیاوەكەش هەروەتر. ئەوان یارمەتی یەكتریان دەداو پێكەوە پێ دەكەنین.

14

ڕۆژیك پیرە پیاوەكە داوای لە كەر كرد كە سوار پشتی خۆی بكات و بیبا بۆ لووتكەی چیایەك.

15

لە سەرەوە لە نێو هەورەكان خەویان لێكەوت. كەر خەوی بە دایكیەوە بینی كە دایكی نەخۆشەو بانگی دەكات. و لەوكاتەدا لە خەو ڕاپەڕی.

16

هەورەكان و هەروەها هاوڕێ پیرەكەشی پێكەوە دیار نەمان.

17

كەر تێگەشت كە دەبێ چی بكات.

18

گوێدرێژ دایكی بینیەوە كە لە دووری لە دەستدانی مناڵەكەی خەمبارو نیگەران بوو. دەمێك چاویان تێك بڕیبوو. دواتر باوەشێكی گەرمیان پێكدا كرد.

19

كەر لە گەڵ دایكی پێكەوە گەورە بوون و زۆر ڕێگا فێربوون كە چۆن پێكەوە شان بە شانی یەك بژین. كەم كەم، خەڵكانی دیكەش هاتن و لە چواردەوری ئەوان دەستیان كرد بە دروست كردنی ماڵ و حاڵ بۆ خۆیان.

20

جاشك

Text: Lindiwe Matshikiza
Illustrations: Meghan Judge
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.