مریشك و هەڵۆ.

ڕۆژیك لە ڕۆژان مریشك و هەڵۆ پێكەوە هاوڕێ بوون. ئەوان پێكەوە لە گەڵ باڵندەكانی دیكەدا بە ئاشتی دەژیان. هیچ كامیان نەیاندەتوانی بفڕن.

1

جارێكیان قاتوقوڕی ڕووی تێكردن. هەڵۆ دەبا مەودایەكی دووری بڕیبا بۆ ئەوەی خواردن پەیدا بكات. كاتێك گەڕایەوە زۆر ماندوو بوو. بۆیە گووتی: " دەبێ ڕێگایەكی ئاسانتر هەبێ بۆ سەفەركردن.

2

دوای خەوێكی باش، مریشك بیرۆكەیەكی زیرەكانەی بە مێشكیدا هات. ئەو دەستی كرد بە كۆكردنەوەی پەڕە كەوتووەكانی باڵندەكانی هاوڕێی. مریشك ووتی: " وەرن با ئەو پەڕانە لە پەڕەكانی خۆمان ببەستین." لەوانەیە ئەوجار ئاسانتر بێ بۆ سەفەركردن.

3

لە گوندەكە تەنها هەڵۆ بوو كە دەرزی درومانی هەبوو، بۆیە یەكەم كەس كە پەڕەكانی دووری، هەڵۆ بوو. ئەو جوتێك باڵی جوانی بۆ خۆی دووری و بەرز فڕی. مریشك دەرزیەكەی بە قەرز وەرگرت، بەڵام زۆر زوو ماندوو بوو لە درومان كردن. ئەو دەرزیەكەی لە ناو دۆڵابەكە دانا و ڕۆشت بۆ ئەوەی خواردن بۆ جوچكەكانی دروست بكات.

4

كاتێك باڵندەكانی دیكە هەڵۆیان بینی كە بە سەر كێڵگەكەدا دەفڕێ. بۆیە داوایان لە مریشك كرد كە دەرزیەكەیان بداتێ بۆ ئەوەی ئەوانیش جوتێك باڵ بۆخۆیان دروست بكەن. زۆر بە زوویی هەموو باڵندەكان دەستیان كرد بە فڕین لە ئاسمان.

5

كاتێ ئاخرین باڵندە دەرزیەكەی گەڕاندەوە بۆ مریشكەكە كە قەرزی كردبوو، مریشك لەوێ نەبوو. جوچكەكانی دەرزیەكەیان وەرگرتەوە و دەستیان كردە یاری كردن بە دەرزیەكە. كاتێ ماندوو بوون لە یاری كردن، دەرزیەكەیان لە ناو خۆڵەكە فڕێ دا.

6

دوانیوەڕۆی ئەو ڕۆژە هەڵۆ گەڕایەوە. داوای لە مریشك كرد كە دەرزیەكەی بداتەوە بۆ ئەوەی هەندێك لە بالەكانی تووند بكاتەوە كە لە سەفەرەكەیدا شل ببونەوە. مریشك ناو دۆڵابەكە گەڕا. چێشتخانەكەش گەڕا. حەوشەكەش گەڕا. بەڵام دەرزیەكە لە هیچ شوێنێك نەبوو.

7

مریشك لە هەڵۆ پاڕایەوە: " تەنها ڕۆژێك دەرفەتم بدەیە. ئەوكات دەتوانی بالەكانت چاك بكەیەوە و دووبارە خواردن بەدەست بێنیت." " تەنها یەك ڕۆژی دیكە." هەڵۆ گووتی: ".

ئەگەر دەرزیەكە نەدۆزیەوە دەبێ یەكێك لە جوچكەكانتم بدەیەی لە باتی دەرزیەكە.

8

كاتێ ڕۆژی دواتر هەڵۆ هاتەوە، مریشك خەریك بوو خۆڵەكەی لێكدەدا و بۆ دەرزیەكە دەگەڕا، بەڵام هیچی نەدۆزیەوە. بۆیە هەڵۆ زۆر بە تیژی بەرەو خوارێ هات و جوچكەیەكی برد و لە كێڵگەكە دووركەوتەوە. لەوكاتەوە، هەتا هەڵۆ دەهاتەوە دەیبینی كە مریشك خەریكی لێكدانی خۆڵەكەیە و بۆ دەرزی دەگەڕێ.

9

كاتێ سێبەری باڵەكانی هەڵۆ لە سەر زەویەكە دەبینرێ، مریشك جوجەڵەكانی ئاگادار دەكاتەوە: " لە حەوشەكە دووركەونەوە" و ئەوانیش وڵام دەدەنەوە: ئێمە گەمژە نین، و هەڵدێین.

10

مریشك و هەڵۆ.

Text: Ann Nduku
Illustrations: Wiehan de Jager
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.