یەك تۆوی بچووك، چیرۆكی وانگاری ماتای

لە گوندێك لە دامێنی چیایی كینیا لە ڕۆژهەڵاتی-ئەفریقا، كچێكی بچووك لە گەڵ دایكی لە سەر زەویەكانیان كاریان دەكرد. ئەو ناوی وانگاری بوو.

1

وانگاری پێی خۆش بوو هەمیشە لەدەرەوە بێ. خێزانەكەیان بێستانێكیان هەبوو. ئەو بە چەقۆیەكی گەورە عەرزەكەی دەكێڵا و تۆوی بچوكی دەخستە ناو عەرزە گەرمەكەوە.

2

بەلای ئەوەوە خۆشترین كاتی ڕۆژ، دوای خۆر ئاوابوون بوو. كاتێك هەوا تاریك دەبوو كە ئیتر نەدەكرا گیایەكان ببینێ، دەیزانی كە ئیتر كاتیەتی بگەڕێتەوە ماڵێ. ئەو بە تەنیشت دێراوەكانی ناو زەویەكاندا دەڕۆشت و بەسەر تەپۆڵكەكاندا وەسەردەكەوت.

3

وانگاری كچێكی زیرەك بوو و دەیهەویست بچێت بۆ قوتابخانە. بەڵام دایك و باوكی پێیان خۆش بوو لە ماڵ بمێنێتەوە و لە كاروبارەكانیان یارمەتیان بدات. كاتێك تەمەنی بوو بە حەوت ساڵ، برا گەورەكەی دایك و باوكی ناچار كرد كە رێگەی وانگاری بدەن بڕوات بۆ قوتابخانە.

4

ئەو حەزی لی بوو شت فێر بێت! وانگاری هەتا دەهاتوو زیاتر شت فێر دەبوو كاتێك كتێبی دەخوێندەوە. ئەو ئەوندە زیرەك بوو لە قوتابخانە تاكو ئەوەی رۆژێك دەعوەتیان كرد بۆ ئەمریكا بۆ خوێندن. وانگاری زۆر خۆشحاڵ بوو! ئەو دەیهەویست شتی زیاتر لەبارەی جیهانەوە فێر بێت.

5

وانگاری لە زانكۆی ئەمریكا شتی زۆر نوێ فێر بوو. ئەو لە بارەی ڕووەكەكانەوە دەیخوێند و ئەوەی كە چۆن گەورە دەبن. و بیری لەوە دەكردەوە ئەو خۆی چۆن گەورە بووە: " لە دارستانە جوانەكانی كینیا لە گەڵ برایەكانی یاری دەكرد.

6

هەرچەند زیاتر شت فێر دەبوو هەستی دەكرد زیاتر خەڵكی كینیای خۆش دەوێ. ئەو دەیهەویست خەڵك ئازاد و خۆشحاڵ بن. و هەرچەند زیاتر فێردەبووزیاتر بیری وڵاتەكەی خۆی لە ئەفریقا دەكردەوە.

7

كاتێك ئەو لە خوێندن تەواو بوو، گەڕایەوە وڵاتەكەی خۆی. زەوییە كشتوكاڵیەكان زۆر گەورەتر ببوون و وڵاتی هەموو داگرتبوو. ژنەكان داریان نەبوو كە ئاگر بكەن و خواردن دروست بكەن. خەڵك هەژار بوون و مناڵەكانیش برسی بوون.

8

وانگاری دەیزانی دەبێ چی بكات. ئەو ژنەكانی فێر كرد كە تۆوی بچوك بچینن. ژنەكان درەختەكانیان دەفرۆشت و پارەكانیان بە باشی بۆ خێزانەكانیان بەكار دەهێنا. ئەوان زۆر خۆشحاڵ بوون. وانگاری وای لێكردن كە خەڵك هەست بە ئازایی و بە هێزی بكەن.

9

كات تێدەپەڕی و درەختە نوێیەكان گەورە دەبوون و دارستان دروست بوو. ڕووبارەكان دووبارە بووژانەوە. چیرۆكی وانگاری بە هەموو ئەفریقادا بڵاو بوویەوە. ئەمڕۆ بە ملیۆنان درەخت گەورە دەبن بە هۆی تۆوە بچوكەكەی كە وانگاری چاندبووی.

10

وانگاری بە سەختی كاری كردبوو. خەڵكی هەموو دونیا ئەم كارانەی ئەویان بەرز نرخاند و بە ناوبانگترین خەڵاتیان پێدا. كە پێی دەڵێن خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ. وانگاری یەكەمین ژنی ئەفریقا بوو كە ئەو خەڵاتەی وەرگرت.

11

وانگاری لە ساڵی 2011 كۆچی دوایی كرد، بەڵام ئێمە دەتوانین ئەومان بە بیر بێتەوە هەركات چاومان بە درەختێكی جوان دەكەوێ.

12

یەك تۆوی بچووك، چیرۆكی وانگاری ماتای

Text: Nicola Rijsdijk
Illustrations: Maya Marshak
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.