سیمبەگوێرە

كاتێ سیمبەگوێرە دایكی مرد، ئەو زۆر خەمبار بوو. باوكی سیمبەگوێرە هەموو هەوڵی خۆی دا بۆ ئەوەی ئاگای لە كچەكەی بێت. ئەوان كەم كەم توانیان دووبارە شادی بگەڕێننەوە بۆ ناوماڵەكەیان بەبێ بوونی دایكی سیمبەگوێرە. هەموو بەیانەیەك ئەوان دادەنیشتن و لە بارەی ڕۆژی داهاتوو قسەیان دەكرد. هەموو ئێواران پێكەوە چێشتیان لێ دەنا. دوای ئەوەی كە قاپەكانیان دەشوشت، باوكی سیمبەگوێرە یارمەتی كچەكەی دەدا بۆ ئەوەی.

وانەكانی بخوێنێ.

1

ڕۆژێك باوكی سیمبەگوێرە درەنگتر لە كاتی هەمیشەی هاتەوە ماڵێ. بانگی كچەكەی كرد: كچم لە كوێی؟ سیمبەگوێرە بەرەو لای باوكی ڕای كرد. كاتێك سیمبەگوێرە بینی باوكی دەستی ژنێكی گرتووە، لە جێگای خۆی ڕاوەستا. باوكی گووتی: كچم من دەمهەوێ.

كەسێكی تایبەتیت پێ بناسێنم. بە زەردەخەنەوە گووتی: ئەمە ئانیتایە.

2

ئانیتا ووتی: سڵاو سیمبەگوێرە، باوكت لەبارەی تۆوە زۆر شتی بۆ باس كردووم. بەڵام ئەو هیچ زەردەخەنەیەكی نیشان نەدا و دەستی

سیمبەگوێرەی نەگرت. باوكی سیمبەگوێرە زۆر خۆشحاڵ و بە

پەرۆش بوو. باوكی لە بارەی ئەوە قسەی دەكرد، كە چەندە

خۆشبەخت دەبن ئەگەر هەرسێكیان پێكەوە بژین. ئەو كوتی:

كچەكەم، هیوادارم كە ئانیتا وەكوو دایكت پەسەند بكەی.

3

ژیانی سیمبەگوێرە گۆڕانی بەسەرداهات. ئەو چی دیكە كاتی نەبوو كە بەیانیان لە گەل باوكی پێكەوە دابنیشن. ئانیتا زۆربەی كارەكانی ماڵەوەی بە سیمبەگوێرە ئەنجام دەدا، بۆیە ئەو زۆر ماندوو دەبوو و ئیتر نەیدەتوانی شەوان ئەركەكانی قوتابخانەی ئەنجام بدات. ئەو دوای نانی شێوان یەكسەر دەچوو دەخەوت. تەنها شتێك كە دڵی پێی خۆش بوو، پەتۆیەكی ڕەنگاوڕەنگ بوو كە دایكی خۆی پێی دابوو. باوكی نەیدەتوانی سەرنجی ئەوە بدات كە.

كچەكەی دڵخۆش نییە.

4

دوای چەند مانگێك بۆ ماوەیەك باوكی سیمبەگوێرە ئەوانی بەجێهێشت، كووتی من دەبێ بۆ ماوەیەك بچم بۆ سەفەری كاری. بەڵام من دەزانم كە ئێوە ئاگاتان لە یەكتر دەبێ. سیمبەگوێرە خەمبار بوو، بەڵام باوكی هەستی پێ نەكرد. ئانیتاش هیچی نەكووت، هەروەها ئەویش.

خۆشحاڵ نەبوو.

5

شتەكان تا دەهاتوو بۆ سیمبەگوێرە خراپتر دەبوو. ئەگەر سیمبەگوێرە كارەكانی ماڵەوەی ئەنجام نەدابا یان گلەیی كردبا، ئەوا ئانیتا لێی دەدا. لە كاتی نان خواردن ئانیتا زۆربەی نانەكەی دەخوارد، و تەنها كەمێكی بۆ سیمبەگوێرە دەهێشتەوە. سیمبەگوێرە هەموو شەوێك.

دەگریا و پەتۆكەی دایكی لە باوەش دەگرت تا خەو دەیبردەوە.

6

بەیانەیەك، سیمبەگوێرە درەنگتر لە خەو هەستا. ئانیتا بەسەریدا هاواری كرد: ئەی تەمبەڵ! ئەو سیمبەگوێرەی لە سەر تەختە خەوەكە فڕێدایە خوارێ. پتۆ بەنرخەكەی لە بزمارێك.

گیری كرد و دڕا.

7

سیمبەگوێرە زۆر پەشۆكاو بوو. ئەو بڕیاری دا كە لە مال ڕابكا. سیمبەگوێرە پارچەیەكی لە پتۆكەی دایكی و هەندێ خواردنیشی پێچایەوە و ماڵەكەی بەجێهیشت. ئەو بەو ڕێگایەدا.

ڕۆشت كە باوكی بەوێدا ڕۆشتبوو.

8

كاتێ خۆر ئاوا بوو، سیمبەگوێرە بەسەر كەوت بۆ سەر درختێكی بەرز كە لە نزیك دەریاچەیەك بوو. لەسەر لقێكی درەختەكە جێگا خەوی خۆی ئامادە كرد. سیمبەگوێرە بەر لەوەی خەوی لێ بكەوی هەر گۆرانی دەكووت: دایە، دایە، دایە، تۆ بە جێت هێشتم. تۆ بەجێت هێشتم و ئیتر نەگەڕایەوە. باوكم چی دیكە منی خۆش ناوێ. دایە تۆ كەی دێیتەوە؟ تۆ.

بە جێت هێشتم.

9

بەیانی داهاتوو سیمبەگوێرە دووبارە گۆرانیەكەی خوێندەوە. كاتێك ژنەكان هاتن بۆ ئەوەی لە دەریاچەكە جل وبەرگ بشۆن، گوێیان لە گۆرانیەكی خەمناك بوو كە لە بەرزایی درختەكانەوە دەنگی دەهات. ئەوان وایان زانی ئەو دەنگە بە هۆی لەرەی بەرگی درەختەكانەوەیە كە با دەیانجوڵێنێ، بۆیە بەردەوام بوون لە سەر كارەكەی خۆیان. بەڵام یەكێك لە ژنەكان زۆر بە.

ووردی گوێی بۆ گۆرانیەكە ڕاگرت.

10

ئەو ژنە سەری بەرزكردەوە و تەماشای درەختەكەی كرد. كاتێ چاوی بە كچە بچوكەكە كەوت كە پارچەیەك پتۆشی پێ بوو، هاواری كرد: سیمبەگوێرە، برازاكەم! ژنەكانی دیكەش دەستیان لە جل شوتن هەڵگرت و یارمەتی سیمبەگوێرەیان دا كە لە درەختەكە بیهێننە.

خوارێ. پووری سیمبەگوێرەی لە باوەشی گرت و هەوڵی دا بیلاوێـنـێـتەوە.

11

سیمبەگوێرە چۆوە بۆ ماڵی پووری. ئەو خواردنی گەرمی پێدا، و ڕێگەی پێدا كە سیمبەگوێرە بە پەتۆكەی دایكیوە بخەوێ. ئەو شەوە سیمبەگوێرە هەر گریا تا خەوی لێ كەوت. بەڵام ئەم گریانە بە هۆی حەسانەوە بوو. ئەو دەیزانی كە پووری چاك ئاگای لێ.

دەبێ.

12

كاتێ باوكی هاتەوە ماڵێ، بینی كە ژوورەكەی سیمبەگوێرە كەسی لێ نییە. بۆیە بە نیگەرانیەوە لە ئانیتای پرسی: چی ڕوویداوە؟ ژنەكە ووتی كە سیمبەگوێرە هەڵاتووە. دواتر ئانیتا ووتی: من داوام لێكردووە كە ڕێزم لێ بگرێ. بەڵام لەوانەیە من زۆر سەخت گیر بووبم. باوكی ماڵەكەی جێهیشت و بەرەو دەریاچەكە بەڕێكەوت. دواتر بەردەوام بوو تا.

گەیشتە ئەو گوندەی خوشكەكەی لێ دەژیا بۆ ئەوەی بزانێ كە ئەو سیمبەگوێرەی نەدیووە.

13

سیمبەگوێرە خەریكی یاریكردن بوو لە گەڵ مناڵەكانی پووری كە لە دوور ڕا باوكی بینی. ئەو ترسابوو لەوەی كە باوكی تووڕە بێت، بۆیە هەڵاتەوە ژوورێ بۆ ئەوەی خۆی بشارێتەوە. بەڵام باوكی بەرەولای ڕۆشت و كووتی: سیمبەگوێرە، تۆ باشترین دایكت بۆ خۆت پەیدا كردووە. كەسێك كە تۆی خۆش دەوێت و لە تۆ تێدەگات. ئەوان لە سەر ئەوە.

ڕێكەوتن كە سیمبەگوێرە تا ئەو كاتەی پێی خۆش بێ لە لای پووری بمێـنـێـتەوە.

14

باوكی هەموو ڕۆژێ دەچوو بۆ سەردانی كچەكەی. لە كۆتایدا لە گەڵ ئانیتتا ڕۆشتن. ئەو دەستی درێژ كرد بۆ ئەوەی دەستی سیمبەگوێرە بگرێت. دواتر گریا و گووتی: من زۆر دوای لێبووردن دەكەم بچكۆلانەكەم، من هەڵەم كرد. ئایا دەرفەتیكی دیكەم پێ دەدەی؟ سیمبەگوێرە تەماشای باوكی كرد و بینی كە ڕوخسارێكی نیگەرانی هەیە. بۆیە بەرەو لای.

ئانیتا ڕۆشت و دەستەكانی كردەوە و باوەشی بە ئانیتادا كرد.

15

هەفتەی داهاتوو، ئانیتا، پووری و مناڵەكانی پووری دەعوەت كرد بۆ خوانی ئێوارە. چ خوانێكی ڕازاوە! ئانیتا هەموو ئەو خواردنانەی دروست كردبوو كە سیمبەگوێرە حەزی لێبوون، تا تێربوون خواردیان. دواتر مناڵەكان خەریكی یاری كردن بوون لە كاتێكدا گەورەكان سەرقاڵی قسەكردن بوون. سیمبەگوێرە هەستی بە شادی و شانازی دەكرد. ئەو زوو بڕیاری دا، كە بە زووی، بگەڕێتەوە بۆ ماڵێ بۆ ئەوەی لە گەڵ باوكی و باوەژنی.

پێكەوە بژین.

16

سیمبەگوێرە

Text: Rukia Nantale
Illustrations: Benjamin Mitchley
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.