سزا

ڕۆژێكیان دایە میوەی زۆری كڕی.

1

ئێمە پرسیمان كەی دەتوانین كەمێ میوە بخۆین؟ دایە ووتی: شەو میوە دەخۆین.

2

ڕەحیمی برام نەوسن بوو. ئەو تامی هەموو میوەكانی كرد و زۆرێك لە میوەكانی خوارد.

3

برا بچووكەكەم هاواری كرد: چاو ڕەحیم چی كردووە. منیش ووتم ڕەحیم كەسێكی خراپ و خۆپەرەستە.

4

دایە لە ڕەحیم توڕە بوو.

5

هەروەها ئێمەش لە ڕەحیم توڕە بووین . بەڵام ڕەحیم هیچ پەشیمان نەبوو.

6

برا بچوكەكەم ووتی: تۆ ناتهەوێ سزای ڕەحیم بدەی؟

7

دایە ڕەحیمی ئاگادار كردەوە: ڕەحیم بە زووی لەم كارەت پەشیمان دەبیەوە.

8

ڕەحیم كەم كەم هەستی بە ناساغی دەكرد.

9

ڕەحیم بە سرتەوە دەیگووت: زگم زۆر دێشێت.

10

دایە دەیزانی ئاوای لێ دێ. میوەكان سزای ڕەحیمیان دا!

11

لە كۆتایدا ڕەحیم داوای لێ بوردنی لێ كردین. ئەو بەڵێنی دا كە جارێكی دیكە ئاوا زۆرخۆر نەبێ. ئێمە هەموومان باوەڕمان پێ كرد.

12

سزا

Text: Adelheid Marie Bwire
Illustrations: Melany Pietersen
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.