منداڵانی مۆمی

ڕؤژێك لە ڕۆژان خێزانێكی خۆشحاڵ هەبوون.

1

ئەوان هیچ كات پێكەوە ئاژاوەیان نەدەكرد. مناڵەكان یارمەتی دایك و باوكیان دەدا هەم لە.

ماڵەوە هەم لە كاری كێڵگەش.

2

بەڵام ئەوان نەیاندەوانی نزیكی ئاگر ببنەوە.

3

ئەوان دەبوایە هەموو كارەكانیان لە تاریكای شەودا ئەنجام بدەن. چونكە ئەوان لە مۆم دروست.

كرابوون.

4

بەڵام یەكێك لە كوڕەكان ئارەزووی ئەوە بوو كە لە ڕۆژی ڕوناك بچێتە دەرێ.

5

ڕؤژێكیان چیتر خۆی پێـڕانەگیرا و براكانی ئاگاداریان كردەوە كە نەچێتە دەرێ.

6

بەڵام ئیتر زۆر درەنگ ببوو! ئەو لە بەر گەرمای خۆرەكە تاوایەوە.

7

مناڵە مۆمیەكان زۆر خەمبار بوون لەوەی كە براكەیان بینی دەتوایەوە.

8

بەڵام ئەوان پلانێكیان هەبوو. ئەوان لە مۆمە تواوەكە پەیكەری باڵندەیەكیان دروست كرد.

9

ئەوان براكەیان كە لە سەر شكڵی باڵندە دروست كردبوو بردە سەر لوتكەی چیایەكی بەرز.

10

كاتێ كە خۆر هەڵات، براكەیان لە كاتێكدا گۆرانی دەوت بۆ شوێنێكی زۆر دوور فڕی.

11

منداڵانی مۆمی

Text: Southern African Folktale
Illustrations: Wiehan de Jager
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.