گۆرانیی سەكیما

سەكیما لە گەڵ دایك و باوك و خوشكە چوار ساڵەكەی دەژیا. ئەوان لە سەر زەوی و زاری پیاوێكی دەوڵەمەند دەژیان. كەپرە حەسیرییەكەی ئەوان لە كۆتایی ڕێزێك لە درەختەكان بوو.

1

كاتێك سەكیما تەمەنی سێ ساڵ بوو، نەخۆش كەوت و بینایی لە دەست دا. سەكیما كەسێكی لێ هاتوو بوو.

2

سەكیما زۆر شتی دەزانی كە مناڵانی دیكەی تەمەن شەش ساڵ نەیاندەتوانی. بۆنموونە دەچوو لە گەڵ ڕیش سپیانی گوندەكەیان دادەنیشت و وتووێژی لەسەر بابەتی گرنگ دەكرد.

3

دایك و باوكی سەكیما لە ماڵی ئەو پیاوە دەوڵەمەندە كاریان دەكرد. ئەوان بەیانی زوو دەڕۆشتن و ئێوارە درەنگ دەهاتنەوە. سەكیما لە گەڵ خوشكە چوار ساڵەكەی بە تەنیا دەمانەوە.

4

سەكیما حەزی لە گۆرانی ووتن بوو. ڕۆژێك دایكی لێی پرسی: "سەكیما، ئەو گۆرانیانە لە كوێ فێربوویە؟

5

سەكیما وڵامی دایەوە: " هەر لە خۆڕا دێن، دایە. من لە مێشكی خۆم گوێم لێ دەبن و دواتر دەیانڵێمەوە.

6

سەكیما پێی خۆش بوو گۆرانی بۆ خوشكە بچوكەكەی بڵێ، بەتایبەت كاتێك برسی دەبوو. سەكیما ئەو گۆڕانیەی دەكوتەوە كە خوشكەكەی حەزی لێ بوو، و ئەویش گوێی بۆ ڕادەگرت. خوشكەكەی خۆی ڕادەژاند كاتێك گوێی لە سترانە هێمن كەرەوەكە دەگرت.

7

خوشكەكەی هەمووجارێ داوای لە سەكیما دەكرد و دەیگووت: " دەتوانی دووبارە بۆم بڵێیەوە؟" سەكیماش بەقسەی دەكرد و دووبارە گۆرانیەكەی بۆ دەوتەوە.

8

شەوێكیان كاتێ دایك و باوكی هاتنەوە، ئەوان زۆر بێ دەنگ بوون. سەكیما دەیزانی كە شتێك ڕوویداوە.

9

سەكیما لێی پرسین: " دایە، بابە، چی ڕوویداوە؟" سەكیما تێگەشت كە كوڕی پیاوە دەوڵەمەندەكە وون بووە. پیاوەكە ئێستا زۆر نیگەرانە و هەست بە تەنیایی دەكات.

10

سەكیما بە دایك و باوكی ووت: " من دەتوانم گۆرانی بۆ بڵێم. لەوانەیە دووبارە خۆشحاڵ بێتەوە." بەڵام دایك و باوكی هاوڕا نەبوون لە گەڵی. ئەوان ووتیان: " ئەو زۆر دەوڵەمەندە. تۆ تەنها كوڕێكی نابینای. پێت وایە گۆرانیەكەی تۆ یارمەتی ئەو دەدات؟

11

لە گەڵ ئەوەشدا سەكیما هەر پێداگری دەكرد. خوشكە بچوكەكەشی پشتگیری كرد و ووتی: " گۆرانیەكەی سەكیما ئارام كەرەوەیە بۆ من كاتێك برسی دەبم. و گۆرانیەكەی ئەو ئارام كەرەوە دەبێت بۆ پیاوە دەوڵەمەندەكەش.

12

ڕۆژی دواتر سەكیما داوای لە خوشكە چكۆلەكەی كرد كە بیبات بۆ ماڵی پیاوە دەوڵەمەندەكە.

13

سەكیما لە ژێر پەنجەرەیەكی گەورە ڕاوەستا و ئەو گۆرانیەی دەگووتەوە كە خۆی پێی خۆش بوو. كەم كەم پیاوەكە سەری لە پەنجەرەكە وەدەرنا.

14

كرێكارەكان دەستیان لە كارەكانیان هەڵگرت. ئەوان گوێیان بۆ سترانە دلڕفێنەكەی سەكینا ڕاگرتبوو. بەڵام پیاوێك ووتی: " كەس نەیتوانیووە دڵنەوایی خاوەنكارەكەمان بداتەوە. ئێستا ئەم منداڵە نابینایە دەیهەوێ دڵنەوایی بداتەوە.

15

سەكیما گۆرانیەكەی تەواو كردو و سوڕایەوە بۆ ئەوەی بڕوا. بەڵام پیاوە دەوڵەمەندەكە بە خێرایی هاتە دەرێ و ووتی: " تكایە دووبارە گورانیەكە بڵێەوە.

16

هەر لەو كاتەدا دوو پیاو هاتن كە برانكارێكیان پێ بوو. ئەوان كوڕی پیاوە دەوڵەمەندەكەیان دۆزیبووەوە كاتێك لێی درابوو لە كەنار جادە كەوتبوو.

17

پیاوە دەوڵەمەندەكە زۆر خۆشحاڵ بوو كاتێ دووبارە چاوی بە كوڕەكەی كەوتەوە. ئەو پاداشتی سەكیمایی كرد لەبەرئەوەی دڵنەوای دابووەوە. ئەو كوڕەكەی و سەكیمای برد بۆ نەخۆشخانە. و سەكیما دووبارە توانی بینایی بۆ چاوانی بگەڕێتەوە.

18

گۆرانیی سەكیما

Text: Ursula Nafula
Illustrations: Peris Wachuka
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.