تۆمی مۆز فرۆش

تۆم سندوقێكی پڕ لە مۆزی پێگەیوی هەڵگرتبوو.

1

تۆم ڕۆشت بۆ بازار بۆ ئەوەی مۆزەكان بفرۆشێ.

2

خەڵك لە بازار میوە دەكڕن.

3

بەڵام كەس مۆز لە تۆم ناكڕێ. ئەوان پێـیـیان باشترە كە میوە لە ژنەكان بكڕن.

4

خەڵك دەڵێ لێرە تەنها ژنەكان میوە دەفرۆشن. خەڵك لە یەكتریان دەپرسی ئەوە چ پیاوێكە.

5

بەڵام تۆم دەستی هەڵنەگرت و دەیكووت: وەرن مۆزەكانم بكڕن! مۆزی شیرین ، مۆزی پێگەیوو.

6

ژنێك دەستەیەك مۆزی لە سندوقە دەرهێنا و بە ووردی چاوی لێ دەكرد.

7

ژنەكە مۆزەكانی كڕی.

8

خەڵكی زیاتر هاتن و مۆزیان لێ كڕی و خواردیان.

9

سندوقەكە بەتاڵ بوو. تۆم ئەوپارانەی دەژمارد كە بەدەستی هێنابوون.

10

دواتر تۆم سابوون، شەكر و نانی كڕی و خستـنیە ناو سەندوقەكە.

11

تۆم سندوقەكەی خستە سەر سەری و بەرەو ماڵ بەڕێكەوت.

12

تۆمی مۆز فرۆش

Text: Humphreys Odunga
Illustrations: Zablon Alex Nguku
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.