ماگۆزڤە

لە شاری پڕحەشیمەتی نایروبی، دوور لە باوەشی گەرمی خێزان دەستەیەك لە كوڕانی بێ حاڵ و ماڵ لەسەر جادەكان ڕۆژیان بەسەردەكردەوە. ئەوان ڕۆژانە بە بێ هیچ ئامانجێك ژیانیان دەگوزەراند. ئەم كوڕانە لە سەرجادەكان دەخەوتن، بەیانیان، كاتێك لە خەو هەڵدەستان ڕاخەرەكانیان كۆدەكردەوە. بۆ ئەوەی لە سەرمای زستان خۆ بپارێزن، زبڵەكانیان دەسوتاند و ئاگریان دەكردەوە بۆ ئەوەی خۆیان گەرم كەنەوە. ماگۆزڤەش یەكێك بوو لەو.

كوڕانە. ئەو بچوكترین ئەندامی ئەو گروپە بوو.

1

كاتێ دایك و باوكی ماگۆزڤە مردن، ئەو تەمەنی تەنها پێنج ساڵ بوو. ڕۆشت بۆ ئەوەی لە گەل مامی ژیان بەسەربەرێت. بەڵام مامی ئاگای لە ماگۆزڤە نەدەبوو، و خواردنی پێویستی.

پێ نەدەدا. ئەو ماگۆزڤەی ناچار دەكرد كە كاری زۆر سەخت ئەنجام بدات.

2

ئەگەر ماگۆزڤە گلەیی كردبا یان پرسیاری كردبا، ئەوا مامی بە توندی لێی دەدا و پێی دەگوت: تۆ زۆر لەوە گێژتری كە بتوانی شتێك فێر بیت. دوای سێ ساڵ خۆڕاگرتن لەو بارودۆخە سەختەدا، لە كۆتایدا ماگۆزڤە بڕیاری دا ئەو ماڵە بە جێ بهێڵێت و چوو لە سەر.

جادەكان بژی.

3

ژیانی سەر جادەكان زۆر ناخۆش بوو، زۆربەی كوڕەكان ڕۆژانە خۆیان ماندوو دەكرد تەنها بۆ ئەوەی خواردنیان دەستكەوێت. هەندێ جار دەستگیر دەكران یان لێیان دەدرا. كاتێكیش نەخۆش دەكەوتن، كەس نەبوو یارمەتیان بدات. ئەوان تەنها پارەیەكی كەمیان دەست دەكەوت ئەویش بە هۆی سواڵ كردن و فرۆشتی پلاستیك و شتی لەوجۆرە. ژیانیان.

ئەستەم تر دەبوو كاتێك گروپی دیكەش دەهاتن و دەبوو بە كێبڕكێ و شەر لە نێوانیان.

4

ڕۆژێكیان كاتێ ماگۆزڤە لە ناو تەنەكەی خۆڵەكان دەگەڕا، كتێبێكی چیرۆكی شڕ و دڕاوی دۆزیەوە. ئەو كتێبەكەی خاوێن كردەوە و خستیە ناو كیسەیەك. دوای ئەو ڕۆژە ئەو هەمووجارێ كتێبەكەی لە كیسەكە دەردەهێنا و چاوی لە وێنەكانی ناو كتێبەكە دەكرد. ئەو.

نەیدەتوانی هیچ بخوێنێتەوە.

5

وێنەكان، باسیان لە كوڕێك دەكرد كە دەیوست گەورە بێت و ببێ بە فڕۆكەوان. ماگۆزڤە هەموو ڕۆژێ ئاواتی دەخواست كە ببێ بە فڕۆكەوان، هەندی جار خەیاڵی ئەوەی دەكردەوە.

كە ئەو مناڵەی ناو چیرۆكەكە خۆیەتی.

6

هەوا سارد بوو و ماگۆزڤە لە كەنار جادەكە وەستا بوو. پیاوێك بەرەو لای چوو. پیاوەكە ووتی: سڵاو، من ناوم تۆماسە، من لەم نزیكانە كار دەكەم لە شوێنێك كە تۆ دەتوانی خۆراكت دەستكەوێت. ئەو ئاماژەی بە خانوویەكی زەرد كرد كە سەقفەكەی شین بوو. دواتر لە ماگۆزڤەی پرسی: ئومێدەواربم لەوەی كە دەچیتە ئەو شوێنە بۆ ئەوەی هەندێ.

خۆراكت دەستكەوێ؟ ماگۆزڤە ووتی: لەوانەیە و دواتر ڕۆشت.

7

لە ماوەی مانگێك كە تێپەڕی كوڕەكان زۆر جار تۆماسیان دەبینی. ئەو هەمیشە پێی خۆش بوو لە گەڵ خەڵك قسە بكات، بە تایبەت ئەو خەڵكەی لە سەر جادەكان دەژیان. تۆماس گوێی بۆ ژیانی خەڵك ڕادەگرت. ئەو زۆر كەسێكی جیدی و پشوودرێژ بوو، ئەو كەسێكی.

خراپ و بێ ڕێز نەبوو. هەندێك لە كوڕەكان بۆ نانی نیوەڕۆ چوون بۆ خانوە زەردەكە.

8

ماگۆزڤە لە لێواری پیادەڕەویەكە دانیشتبوو و چاوی لە وێنەكانی ناو كتێبەكەی دەكرد. كاتێك تۆماس هات و لە لای دانیشت، لێی پرسی: چیرۆكەكە لە بارەی چیە؟ ماگۆزڤە وەڵامی دایەوە: چیرۆكەكە لە.

بارەی كوڕێكە كە دەبێتە فڕۆكەوان. تۆماس لێی پرسی:.

كوڕەكە ناوی چیە؟ ماگۆزڤە وەڵامی دایەوە: نازانم، من ناتوانم بخوێنمەوە.

9

كاتێ چاوییان بەیەك كەوت، ماگۆزڤە چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ تۆماس باس كرد، ئەوەی كە مامی چەندە لە گەڵی خراپ بووە و لەبەرچی لە دەستی ئەو ڕایكردووە. تۆماس زۆر قسەی نەكرد و بە ماگۆزڤەشی نەگووت كە چی بكات، بەڵام هەمیشە بە ووردی گویی بۆ ڕادەگرت. هەندێك جار كاتێ لە ناو خانووە سەقف شینەكە بوون لە كاتی نان خواردن.

پێكەوە قسەیان دەكرد.

10

لە ساڵ ڕۆژی لە دایك بوونی ماگۆزڤە كە دەبووە 10 ساڵ، تۆماس كتێبێكی چیرۆكی نوێی پێدا. چیرۆكەكە لەبارەی كوڕێكی لادێی بوو كە گەورە بوو بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێكی بە نێوبانگ. تۆماس چەندین جار ئەو چیرۆكەی بۆ ماگۆزڤە خوێندەوە، تا ئەوەی كە ڕۆژێك پێی گووت: پێم وابێ ئێستا كاتیەتی كە تۆ بچیت بۆ قوتابخانەو و خوێندن و نووسین فێربیت. تۆ پێت چۆنە؟ تۆماس كووتی من شوینێك دەزانم كە مناڵان دەتوانن لەوێدا بژین و.

بچن بۆ قوتابخانە.

11

ماگۆزڤە بیری لەو شوینە نوێیە و لە قوتابخانە دەكردەوە. بەڵام ئەگەر مامی ڕاستی ووتبا چی؟ كاتێ ئەو دەیگووت ئەو زۆر لەوە گێژترە كە شتێك فێر بێت؟ ئەی ئەگەر لەو شوێنە نوێیە لێی بدەن چی؟

،ئەو ترسابوو. ئەو هەر لەبەر خۆیەوە بیری دەكردەوە و دەیووت.

لەوانەیە باشتر بێت هەر لە سەر جادەكان بژیم.

12

ڕۆژێك هەموو ترسەكانی خۆی بۆ تۆماس باس كرد. بە پێی تێپەڕینی كات تۆماس باوەری.

پێهێنا كە ژیان لە شوینە نوێیەكە زۆر باشترە.

13

لەبەرئەوە ماگۆزڤە چووە ناو ژورێكی نوی لە خانوویەكی سەقف سەوز. ئەو لە گەڵ دوو كوڕی دیكەدا لە ژورێك دەژیان. بە هەموویانەوە دە مناڵ بوون كە لە خانووە سەقف سەوزەكەدا دەژیان. لە گەڵ پورە سیزی و مێردەكەی، سێ سەگ و پشیلەیەك و بزنێكی.

پیر.

14

ماگۆزڤە دەستی كرد بە خوێندن، وانە خوێندن زەحمەت بوو. ئەو دەبوایە فێری زۆر شت بووبا. هەندێك جار دەیهەویست خۆی بەدەستەوە بدات. بەڵام ئەو هەمیشە بیری لە فڕۆكەوانەكە و لەیاریزانەكە دەكردەوە كە لە كتێبی چیرۆكەكەدا خوێندبوونیەوە. ئەوانی.

خۆش دەویست بۆیە بەردەوام بوو.

15

ماگۆزڤە لە حەوشەی خانووە سەقف سەوزەكەدا دانیشتبوو و چیرۆكیكی مناڵانی دەخوێندەوە كە لە قوتابخانە پێیان دابوو. تۆماس هات و لە لای دانیشت. تۆماس لێی پرسی: بابەتی چیرۆكەكە چیە؟ ماگۆزڤە لە وڵامدا ووتی: لە بارەی كوڕێكە كە دەبێتە مامۆستا. تۆماس لێی پرسی: ئەو كوڕە ناوی.

چییە؟ ماگزوە بە زەردەخەنەیەكەوە ووتی:.

ئەو كوڕە ناوی ماگۆزڤەیە.

16

ماگۆزڤە

Text: Lesley Koyi
Illustrations: Wiehan de Jager
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.