ئاندیسوا، پاڵەوانی تۆپی پێ

ئاندیسوا بینی كە كوڕەكان خەریكی یاری تۆپێنن. ئەویش پێی خۆش بوو كە یاری بكات لە گەڵیان! بۆیە چوو لە ڕاهێنەرەكەی پرسی كە ئایا دەتوانێ لە گەڵیان یاری بكات؟

1

ڕاهێنەرەكە دەستەكانی لە سەر كەمەری دانا و ووتی: لەم قوتابخانەیە تەنها كوڕان بۆیان هەیە تۆپێن بكەن.

2

كوڕەكان وتیان ئەو دەبێ بچێ یاری تۆپی دەست بكات. ئەوان ووتیان تۆپی دەست بۆ كچا ن و تۆپی پێ بۆ كوڕانە. ئاندیسوا ناڕەحەت بوو.

3

ڕۆژی داهاتوو ڕووبەڕوبونەوەیەكی گەورەی تۆپی پێ بوو لە قوتابخانەكە. ڕاهێنەرەكە نیگەران بوو چونكە باشترین یاریزانیان نەخۆش بوو و نەیدەتوانی یاری بكات.

4

ئاندیسوا بەرەو لای ڕاهێنەرەكە ڕای كردوو و داوای لێ كرد كە ڕێگەی بدات یاری بكات. ڕاهێنەرەكە دەبوایە چی وڵام دابایەوە؟ بۆیە بڕیاری دا كە ئاندیسوا یاری بكات.

5

یاریەكی سەخت بوو. كەس لە دەوری یەكەم گۆڵی نەكرد.

6

لە دەورەی دووەم، یەكێك لە كوڕەكان پاسێكی دا بە ئاندیسوا. ئەو تۆپەكەی بەرەو گۆڵەكە برد، شوتێكی لە تۆپەكە دا و گۆڵی كرد.

7

جەماوەر زۆر خۆشحاڵ بوون. لەو ڕۆژەوە كچانیش ڕێگەیان پێدرا كە لە قوتابخانە یاری تۆپی پێ بكەن.

8

ئاندیسوا، پاڵەوانی تۆپی پێ

Text: Eden Daniels
Illustrations: Eden Daniels
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo