مریشك و هەزارپێ

مریشك وهەزارپێ هاوڕێ بوون. بەڵام هەمیشە حەزیان لێ بوو پێكەوە پێشبڕكێ بكەن. ڕۆژێكیان پێكەوە تۆپێنیان كرد بۆئەوەی بزانن كامیان باشترین یاریزانە.

1

پێكەوە چوونە مەیدانی تۆپێن و یاریەكەیان دەست پێكرد. مریشك خێرا بوو بەڵام هەزارپێ خێراتر بوو. مریشك تۆپەكی بۆ دوور هەڵدا بەڵام هەزار پێ دوورتری هەڵدا. مریشك تا دەهاتوو زیاتر تووڕە دەبوو.

2

ئەوان بڕیاریان دا كە پەناڵتی لێدەن. یەكەم جار هەزارپێ گۆڵچی بوو. مریشك تەنها گۆڵێكی كرد. دواتر نۆبەی مریشك بوو كە گۆڵچی بێ.

3

هەزارپێ شووتێكی لێدا و گۆڵی كرد. هەزارپێ دریبلێكی لێدا و گۆڵی كرد. هەزارپێ بە كەلە گۆڵێكی كرد. هەزارپێ پێنج گۆڵی كرد.

4

مریشك توڕە بوو چونكە دۆڕاندبووی. ئەو زۆر خراپ دۆڕاندی. هەزارپی دەستی كردە پێكەنین بەمریشك كە هەر بەهانەی دەهێناوە.

5

مریشك توڕە بوو تا ئەوەی دەنووكی تەواو كردەوە و هەزار پێی قوتدا.

6

كاتێك مریشك دەچووەوە ماڵێ چاوی بە دایكی هەزارپێ كەوت. دایكی هەزارپێ لێی پرسی: مناڵەكەی منت نەدیوە؟ مریشك هیچی نەوت و دایكی هەزارپێش نیگەران بوو.

7

دواتر دایكی هەزار پێ گوێی لە دەنگێكی لاواز بوو كە دەیگوت: دایە یارمەتیم بدە! دایكی هەزار پێ چاوی لەدەوروبەری خۆی كردو بە چاكی گوێی بۆ دەنگەكە ڕاگرت دەنگەكە لە ناو زگی مریشكەكە دەهات.

8

دایكی هەزارپی هاواری كرد: ڕۆڵە فێڵە تایبەتەكەت بەكاربێنە! هەزارپێ دەتوانێ بۆنێكی ناخۆش لە خۆی دەركات كە زۆر قـێزەونە. مریشك هەستی كرد كە حاڵی تێك دەچێ.

9

مریشك دڵی هەوڵ بوو و تفی دەكردەوە. دواتر دەپژمی و دەكۆخی. و ڕشایەوە. هەزارپێ زۆر قێزەون بوو.

10

مریشك ئەوەندە كۆخی تا ڕشایەوە و هەزارپێی لە ناو زگی فڕێدایە دەرێ. هەزارپێ و دایكی سەركەوتن بۆ سەر درەختـێك بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە.

11

لەوكاتەوە تا ئێستا مریشك و هەزارپێ بوونەتە دوژمنی یەكتر.

12

مریشك و هەزارپێ

Text: Winny Asara
Illustrations: Magriet Brink
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.