زاما زیرەكە

برا بچوكەكەی من زۆر دەخەوێ. من زوو لە خەو هەڵدەستم چونكە من زیرەكم!

1

من پەنجەرەكان دەكەمەوە بۆ ئەوەی ڕوناكی خۆر بێتە ژوورێ.

2

دایكم دەڵێ: تۆ ئەستێرەی بەیانیانی منی.

3

من خۆم خۆم دەشۆم، پێویستم بە یارمەتی نییە.

4

من هەتا دەتوانم بە ئاوی سارد و سابوونی بۆن ناخۆش دەموچاوم بشۆم.

5

دایكم بە بیرم دێنێتەوە ددانەكانم بشۆم، ئەو دەڵێ: ددانەكانت لە بیر نەكەی. منیش وڵام.

دەدەمەوە: هەرگیز!

6

دوای خۆشوشتن سڵاو لە باپیرەو و پوورم دەكەم و ئارەزوویان بۆ دەخوازم كە ڕۆژێكی.

خۆشیان هەبێ.

7

دواتر خۆم جلەكانم لەبەردەكەم. دایكم دەڵێ: ئێستا تۆ گەورە بوویە.

8

من دەتوانم دوگمەی كراسەكان و ئەڵقەی كەوشەكانم ببەستم.

9

ولەوە دڵنیا دەبمەوە كە برا بچوكەكەم هەموو شتێكی نوێی قوتابخانە دەزانێ.

10

لە ناو پۆل هەوڵ دەدەم هەموو شتێك بە باشی ئەنجام بدەم.

11

من هەموو ڕۆژێ ئەم كارە باشانە ئەنجام دەدەم. بەڵام ئەو كارەی لە هەموویان زیاتر حەزم.

لێ یە، یاری كردنە!

12

زاما زیرەكە

Text: Michael Oguttu
Illustrations: Vusi Malindi
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.