باڵندەی هەنگوین شاندەر

ئەم چیرۆكە باس لە نگیدە، باڵندەیەك دەكات كە شوێنی مێش هەنگەكان پێدەزانێ و هەروەها باس لە پیاویكی چاوچنۆك دەكات بە ناوی گینگیلە. جارێكیان كە گینگیلە چووبووە دەرێ بۆ ڕاوكردن گوێی لە دەنگی نیگدە بوو. گینگیلە ئاوی لە زاری دەتكا كاتێ بیری لە هەنگوین دەكردەوە. ئەو ڕاوەستا و بە ووردی گوێی ڕاگرت و ئەوەندە گەڕا تا ئاخرەكەی نگیدەی دۆزیەوە كە لە سەر درەختێك بوو. جیك – جیك- جیك- گەڵاكان بە هۆی جوڵەی باڵندەكەوە دەلەرانەوە كاتێك لەسەر ئەم درەخت بۆ سەر ئەودرەخت دەفڕی. ئەو هەر جیك- جیك- جیكی دەكرد، و هەموو جارێك ڕادەوەستا بۆ.

ئەوەی دڵنیا بێتەوە كە گینگیلە بە دوای دا دێت.

1

دوای نیو كاتژمێر، ئەوان گەیشتنە لای درەختێكی هەنجیری كێوی. نیگدە زۆر بە سەرشێتانە لە سەر لقی درەختەكان دەفڕی. دواتر لە سەر لقی درەختێك گیرسایەوە وسەری بۆ لای گینگیلە سوڕاند و وەك ئەوەی پێی بڵێ، ئێستا وەرە ئێرە! بۆچی ئەوەندە چاوەڕێ دەكەی؟. گینگیلە هیچ مێش هەنگوینێكی لە خوارەوەی درەختەكە نەدی، بەڵام باوەڕی بە نیگدە كردبوو.

2

لەبەرئەوە گینگیلە نێزەكەكەی لە خوارەوەی درەختەكە دانا، وهەندێ چیلكەی كۆ كردەوە و ئاگرێكی بچوكی كردەوە. كاتێ ئاگرەكە خۆش بوو، دارێكی ووشكی خستە ناو ئاگرەكە، ئەو دارە بەوە ناسراوە كە دوكەڵ زۆردەكات. ئەو سەرێكی دارەكەی بە ددانی گرت و سەرەكەی دیكەشی ئاگری دەگرت و دوكەڵی لێ هەڵدەستا، لە هەمان كاتدا بەسەر درەختەكە وەسەردەكەوت.

3

زۆر زوو دەنگی ویزەویزی مێش هەنگەكانی بیست. ئەوان لە ناو قڕۆڵی درەختەكە خەریكی هاتووچۆ بوون. كاتێ گینگیلە گەیشتە سەر شانە هەنگەكە، بە دارەكەی دەستی كە سەرێكی دەسوتا شانەی مێش هەنگەكانی وورژاند. مێشەكان كە زۆر توڕەو ولاسار بوون زۆر بە خێرای لە كونەكە دەرپەڕینە دەرێ. ئەوان لە بەر بۆنی دوكەڵكەكە ڕایان دەكرد، بەڵام بەرلە ڕۆشتنیان چەندین جار چزوویان لە گینگیلە هەستاند.

4

كاتێ كە مێش هەنگەكان لە دەرەوە بوون، گینگیلە دەستی درێژ كردە ناو كونی مێش هەنگەكان. ئەو شانەیەكی گەورەی هەنگوینی كە شیلەی لێ دەتكاو وپڕ بوون لە مێش هەنگوین بچووك هێنایە دەرێ. ئەو زۆر بە ئەسپای شانەكەی خستە ناو كەیسەكەی سەر شانی. و دواتر لە درەختەكە هاتە خوارێ.

5

نیگیدە زۆر تامەزرۆیانە تەماشای كارەكانی گینگیلەی دەكرد. ئەو چاوەڕێی ئەوەی دەكرد كە گینگیلە بێتە خوارێ و پارچەیەك هەنگوینی وەكوو پاداشت پێ بدات. نیگدە خێرا خێرا لە سەر ئەم لەق بۆ سەر ئەو لەق دەفڕی، و كەم كەم لەسەر زەویەكە نیشتەوە. گینگیلە لە سەر درەختەكە هاتە خوارێ. نیگیدە لە سەر بەردێكی گەورە چاوەڕێی پاداشتەكەی دەكرد.

6

بەڵام گینگیلە ئاگرەكەی كوژاندەوە، نێزەكەكەی هەڵگرت و بەرەو ماڵ ڕۆشتەوە و هیچ گوێی بە نگیدە نەدا. نیگدە بە توڕەیەوە ووتی، ڤیكتور ڤیكتور! گینگیلە ڕاوەستا و چاوی لە باڵندەكە دەكرد و پێدەكەنی. تۆ كەمێك هەنگوینت دەوێ هاوڕێی من؟ ئەرێ! بەڵام هەموو كارەكان من بۆخۆم كردوومە، ئەو هەمووەیەم پیوەدراوە لە لایەن مێش هەنگەكانەوە. بۆ دەبێ ئەم هەنگوینە بە لەزەتە لە گەڵ تۆ بەش بكەم؟ دواتر بەردەوام بوو لە ڕۆشتن. نیگدە زۆر توڕە بوو! ئەم ڕەفتارە كارێكی باش نەبوو لە گەڵ نیگدە كردی! بەڵام گینگیلە دەبێ سزای ئەم كارەی وەربگرێ.

7

چەند هەفتە دواتر ڕۆژێكیان دووبارە گینگیلە گوێی لە دەنگی نیگدە بوو. ئەو هەنگوینە بە لەزەتەكەی بە بیر هاتەوە، و جارێكی دیكە بە خۆشحاڵیەوە شوێن باڵندەكە كەوت. نیگدە بە درێژای دارستانەكە ڕێگەی بە گینگیلە نیشان دەدا، تا ئەوەی لە كۆتایدا لە سەر لوتكەی درەختێكی گەورە نیشتەوە. گینگیلە بیری كردەوە، ئەهها! شانە هەنگەكە دەبێ لێرە بێ. ئەو بە خێرای ئاگرێكی كردەوە و بە سەر درەختەكە بەسەر كەوت، و دارێكیشی بە ددانی گرتبوو. نیگدەش لە سەر لقی درەختەكە هەڵنیشتبوو و تەماشای دەكرد.

8

گینگیلە بەسەر كەوت، سەیری لێ دەهات بۆچی هیچ دەنگی وزە وزی مێشەكان نایەت. لەبەر خۆیەوە بیری دەكردەوە، لەوانەیە شانە هەنگوینەكە لە ناو قوڵای قەدی درەختەكەدا بێت. ئەو بەسەر كەوت بۆ سەر لقێكی دیكە. بەڵام لە جیاتی شانەی مێش هەنگ، دەموچاوی پڵینگێكی بینی! پڵینگەكە زۆر توڕە بوو كە ئاوا خراپ لە خەو هەستابوو. چاوەكانی زەق كردەوە و زاری ئاواڵا كرد و ددانە تیژەكانی دەركەوتن.

9

بەرلەوەی پڵینگەكە زیان بە گینگیلە بگەیەنێ، ئەو بە خێرای ڕای كرد و لە درەختەكە هاتە خوارێ. لەبەرئەوەی زۆر شڵەژا بوو، دارەكەشی وون كرد، لە كاتی هاتنە خوارەوەی لە سەر درەختەكە زۆر بە توندی كەوتە سەر زەویەكە و گووزەكی پێی لە جێ چوو. بەڵام بە هەموو توانایەوە بە شەلە شەل بۆی دەرچوو. لە بەختی باشی ئەو پڵینگەكە زۆر خەواڵو بوو و بۆیە شوێنی نەكەوت. نیگیدە، باڵندەی هەنگوین شاندەر، تۆڵەی خۆی كردەوە. و گینگلیەش وانەیەكی چاكی وەرگرت.

10

و لەبەرئەوە، لەوكاتەوەی منداڵەكانی گینگیلە چیرۆكی نیگیدەیان بیستووە، زۆر ڕێز لەو باڵندەیە دەگرن. هەركاتێ هەنگوین هەڵدەگرنەوە، هەوڵدەدەن زۆرترین بەشی شانە هەنگوینەكە بدەن بە باڵندەی هەنگوین شاندەر.

11

باڵندەی هەنگوین شاندەر

Text: Zulu folktale
Illustrations: Wiehan de Jager
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.