نوزیبلە و سێ تاڵە موو

لە سەردەمانی زوو، سێ كچ چووبوونە دەرێ بۆ كۆكردنەوەی دار.

1

ڕۆژێكی زۆر گەرم بوو، بۆیە چوونە دەم ڕووبارەكە بۆ مەلە كردن. ئەوان شەڕە ئاوییان دەكرد و مەلەیان دەكرد.

2

لەناكاو بە ئاگاهاتنەوە كە كات درەنگ بووە. بۆیە بە خێرا گەڕانەوە بۆ گوندەكەیان.

3

كاتێك لە ماڵ نزیك بوونەوە، نوزیبلە دەستی بۆ ملی برد. ئەو ملوانەكەكەی لەبیر چووبوو! بۆیە داوای لە دەستەخوشكەكانی كرد: "تكایە لە گەڵم بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ملوانكەكە بهێنمەوە." بەڵام هاورێكانی ووتیان تازە درەنگ بووە.

4

بۆیە نوزیبلە بە تەنیا گەڕایەوە بۆ دەم ڕووبارەكە. ملوانكەكەی دۆزیەوە وبە خێرا گەڕایەوە بەرەو ماڵ. بەڵام لە تاریكایدا وون بوو.

5

لە دووڕا ڕووناكایەكی بینی، كەپرێك بوو. ئەو بەرەو كەپرەكە هەڵات و لە دەرگای دا.

6

سەری سوڕما كاتێك بینی سەگێك دەرگای كردەوە، سەگەكە ووتی: " چیت دەوێ؟" نوزیبلە گووتی: " من وون بوومە و پێویستم بە شوێنی خەوە." سەگەكە ووتی: " وەرە ژوورێ دەنا دەتگەزم!" دواتر نوزیبلە چووە ژوورێ.

7

دواتر سەگەكە ووتی: " خواردنم بۆ دروست بكە!" نوزیبلە گووتی: " من پێشتر هەرگیز خواردنم بۆ سەگ دروست نەكردووە." سەگەكە ووتی: " خواردنم بۆ دروست بكە وەگەرنا گازت لێدەگرم!" دواتر نوزیبلە هەندێ خواردنی بۆ سەگەكە ئامادە كرد.

8

دواتر سەگەكە ووتی: " جێگا خەوەكەم بۆ ڕاخە!" نوزیبلە ووتی: من هەرگیز جیگاخەوم بۆ سەگ ڕانەخستووە." سەگ ووتی: " جێگا خەوەكەم بۆ ڕاخە دەنا گازت لێدەگرم!" دواتر نوزیبلە جێگاكەی بۆ ڕاخست.

9

نوزیبلە هەموو رۆژێ ناچار بوو كە خواردنی بۆ سەگ دروست كردبا و ناوماڵەكەی پاك كردبایەوە. ڕۆژێكیان سەگەكە ووتی: " نوزیبلە، من ئەمڕۆ دەبێ بچم سەردانی چەند هاوڕێیەكم بكەم. ماڵەكە گەسك بدە، خواردن دروست بكە و هەمو شتیك ڕێك بخە پێش ئەوەی بگەڕێمەوە.

10

هەر دوای ئەوەی كە سەگەكە ڕۆشت، نوزیبلە سێ تاڵە مووی لە سەری خۆی كردەوە. ئەو تاڵێكی لە ژێر تەختە خەوەكە دانا، و تاڵێكی دیكەش لە پشت دەرگاكە و تاڵەكەی دیكەش لە حەوشەكە. و دواتر زۆر بە خێرایی گەڕایەوە ماڵێ.

11

كاتێ سەگەكە گەڕایەوە، لە دوای نوزیبلە گەڕا. هەرای دەكرد: " نوزیبلە لە كویی؟" تاڵە مووی یەكەم ووتی: " ئەوەتام لە ژێر تەختەخەوەكە." تاڵی دووەم ووتی: " ئەوەتام لە پشت دەرگاكە." و تاڵی سێهەم ووتی: " ئەوەتام لە حەوشەكە.

12

ئەوكات سەگەكە تێگەشت كە نوزیبلە فێڵی لێكردووە. بۆیە خێرا غاری دەدا بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێتە گوندەكە. بەڵام براكانی نوزیبلە بە توێڵاوە چاوەڕێیان دەكرد. سەگەكە گەڕایەوە و هەڵات و ئیتر دووبارە دەرنەكەوتەوە.

13

نوزیبلە و سێ تاڵە موو

Text: Tessa Welch
Illustrations: Wiehan de Jager
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.