ئانانسی و ژیریی

لە سەردەمانی زوو خەڵك هیچییان نەدەزانی. خەڵك نەیاندەزانی شت بچێنن یان پارچە بدرون یان كەرەستەی كانزایی دروست بكەن. خەڵك باوەڕیان وابوو خودایەك بە ناوی نیاما لە سەرەوە لە ئاسمان هەموو ژیریەكی لە لایە. ئەو هەموو ژیرییەكانی لە ناو گۆزەیەكی گڵی شاردبۆوە.

1

ڕۆژێكیان نیاما بڕیاریدا كە گۆزەی ژیرییەكە بدات بە ئانانسی. هەرجارەی كە ئانانسی تەماشای گۆزەكەی دەكرد شتێكی نوێ فێردەبوو. زۆر سەرنج ڕاكێش بوو.

2

ئانانسی چاوچنۆك بیری كردەوە: " من ئەم گۆزەیە لە لوتكەی درەختێك دەشارمەوە كە تەنها خۆم بتوانم كەڵكی لێوەرگرم!" ئەو پەتێكی درێژی هێناو لە دەوری گۆزەكەی ئاڵاند و لە كەمەری خۆی قایم كرد. و دواتر وەسەر دارەكە هەڵگەڕا. بەڵام زۆر بە سەختی دەیتوانی وەسەر دارەكە هەڵگەری، لەبەر ئەوەی هەموو جارێ گۆزەكە وە ئەژنۆی دەكەوت.

3

كوڕە بچوكەكەی ئانانسی لە ژێر درەختەكە وەستابوو و چاوی لێدەكرد و گووتی: " ئاسانتر نەبوو ئەگەر ئەو گۆزەیەت لە كۆڵت قایم كردبا؟" ئەوجار ئانانسی هەوڵی دا كە گۆزەی پڕ لە ژیریی لە سەر پشتی ببەستێ. لە ڕاستیدا ئاوا زۆر ئاسانتر بوو.

4

خەریك بوو لە لوتكەی درەختەكە نزیك دەبوویەوە. بەڵام دواتر ڕاوەستا و بیری كردەوە: " قەول وابوو هەر ئەمن هەموو ژیرییەكانم هەبێت، بەڵام ئیستا كوڕەكەم لەمن ژیرترە!" ئانانسی زۆر توڕە بوو، بۆیە گۆزەكەی لە سەرەوەی درەختەكەڕا فڕێ دایە خوارێ.

5

گۆزەكە شكاو بوو بە هەزار پارچە. ئەوجار ژیریی ئازاد بوو بۆ هەموو كەس كە سوودی لێوەرگرێ. بەم جۆرە بوو كە خەڵك فێربوون زەوی بكێڵن، جلوبەرگ بدرون و كەرەستەش لە كانزا دروست بكەن. و فێر بوون شتەكانی دیكەش بەوجۆرە دروست بكەن.

6

ئانانسی و ژیریی

Text: Ghanaian folktale
Illustrations: Wiehan de Jager
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.