بزن و سەگ و مانگا

بزن و سەگ و مانگا پێكەوە هاوڕێی باش بوون. ڕۆژێكیان ئەوان پێكەوە بە پاس چوون بۆ گەشت.

1

كاتێ گەیشتن، شۆفیر كوتی پارەی بڵیتەكانتان بدەن. مانگا پارەكەی خۆی دا.

2

سەگ پارەی زیاتری دا چوونكە وردەی پێ نەبوو.

3

ئەو كاتەی شۆفیرەكە بەتەما بوو باقیەكەی بداتەوە بە سەگەكە، بزن بە بێ ئەوەی پارەكەی بدات هەڵات.

4

شۆفیرەكە زۆر ناڕەحەت بوو و بە بێ ئەوەی باقیەكەی بداتەوە بە سەگەكە ڕۆشت.

5

بۆیە تا ئەمرۆش، سەگ بەرەو ئۆتۆمبیلەكان ڕا دەكات بۆ ئەوەی بزانێ ئەو شۆفیرەیە كە پێی قەرزدارە كە باقیەكەی نەدابویەوە.

6

بزنیش كاتێ گوێی لە دەنگی ئۆتومبێل دەبێ هەڵدێ. ئەو لەوە دەترسێ كە بیگرن لەبەر ئەوەی پارەی بڵیتی نەداوە.

7

بەڵام مانگا هیچ گوێی پێ نابزوێ كاتێ ماشێن دەبینێ. مانگا زۆر لەسەرەخۆ لە جادەكان دەپەڕێتەوە چونكە دەزانێ كە پارەی بڵیتەكەی داوە.

8

بزن و سەگ و مانگا

Text: Fabian Wakholi
Illustrations: Marleen Visser
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.