下载 PDF
返回故事列表

ماگۆزوه 玛格威

作者 Lesley Koyi

插图 Wiehan de Jager

译文 Agri Afshin

语言 库尔德语

级别 5级

将整故事念出来 本故事尚未有语音版。


لە شاری قه‌ره‌باڵغی “ناروبی” دوور لە ژیانی ئاسایی ماڵه‌وه، دەستەیەك لە كوڕانی بێ ماڵ ژیانیان بەسەر دەبرد. ئەوان هەموو رۆژێكیان بەو جۆرەی كە دەهات پێشوازیان لێ دەكرد. ‌به‌یانیان كوڕەكان رایەخەكانیان كۆ دەكردەوە که شه‌وێ له سه‌ر پیاده‌ره‌وێکی ساردا نووست بوون. له سه‌رمان بۆ خۆ گه‌رم کردنه‌وه‌ ئاگریان به زبڵ کرده‌ووه. یەكێك لە كوڕەكانی ناو ئەو گروپە‌، ماگۆزوه بوو. ئەو تەمەنی لە هەموان كەمتر بوو.

在内罗毕这座繁忙的城市里,住着一群流浪的男孩,他们日复一日地活着,从来不知道什么是舒适安逸的生活。一天早上,男孩们从冰冷的人行道上醒来,把他们用来睡觉的毯子叠起来。天太冷了,为了驱赶寒气,他们用拾来的垃圾燃起了一堆火。在这群男孩中有一个人叫玛格威。


كاتێک دایك و باوكی ماگۆزوه مردن، ئەو تەمەنی تەنیا پێنج ساڵ بوو. ئەو رۆیشت بۆ ئەوەی لەگەڵ مامی ژیان بەسەر بەرێت. بەڵام ئەو پیاوە ئاگای لە منداڵەكە نەدەبوو. ئەو خواردنی تەواوی بە ماگۆزوه نەدەدا. ئەو کوڕه‌که‌ی ناچار كرد كە كاری زۆر سەخت بکات.

玛格威的父母过世时,他只有五岁,他搬去跟叔叔一起生活。叔叔从来不关心玛格威。玛格威在叔叔家挨饿受冻,还要干很多体力活。


ئەگەر ماگۆزوه گلەیی یان پرسیارێكی كردبایە، مامی لێی دەدا. کاتێک ماگۆزوه پرسیاری كردبا كە ئەو دەتوانێ بچێتە قوتابخانە، مامی لێی دەدا ودەیگوت: “تۆ گێلی و فێری هیچ شتێك نابیت.” پاش سێ ساڵ به‌و شێوازە هەڵسوكە‌وتە، ماگۆزوه هەڵات و لە مامی دوور كەوتەوە. ژیانی سەر شەقامی دەستپێكرد.

一旦玛格威稍有抱怨,叔叔就会对他拳打脚踢。有一次,玛格威问叔叔他能不能去上学,叔叔狠狠地打了他几下,说:“你这傻瓜,用得着上学吗?”玛格威过了三年这样的日子,终于离家出走,无家可归。


ژیانی سەر شەقامەکان زۆر سەخت بوو، زۆربەی كوڕەكان رۆژانە خۆیان ماندوو دەكرد هەر بۆ ئەوەی خواردنیان دەست كەوێت. هەندێك جار دەگیران و هەندێك جارانیش لێیان دەدرا. كاتێكیش نەخۆش دەكەوتن، كەس نەبوو یارمەتیان بدات. گروپەكە پشتیان بەو پارە كەمەوە دەبەست كە لە رێگای سواڵ كردن و لە فرۆشتنی پلاستیكی كۆن و ئەو كەرەستانەی كە سەرلە نوێ بەكاردێنەوە، دەستیان دەكەوت. ژیان بە هۆی پێكدادان لەگەڵ گروپەكانی دیكەی ڕكابەریان ئەستەمتر دەبوو كە دیانویست بەشەكانی شارەكە كۆنترۆڵ بكەن و بیخەنە ژێردەسەڵاتی خۆیانەوە.

流浪生活非常艰辛,大多数男孩每天只能混个温饱。他们有时候会被抓起来,有时候会挨打。当他们生病的时候,没有人照顾他们。这群男孩就靠乞讨得来的一点点钱过活,他们有时候也会卖塑料品和旧货赚点钱。有时候别的流浪汉会来找茬,争夺领地,那时候生活就更艰难。


رۆژێكیان كە ماگۆزوه لە ناو تەنەكە زبڵەكاندا دەگەڕا، كتێبێكی چیرۆكی کۆنی منداڵانی دڕاوی دۆزیه‌وه. ئەو تەپو تۆزەكانی لەسەر تەكاندو لە كیسەكەی خۆی هاویشت. دوای ئەوە هەموو رۆژێك كتێبەكەی دەردێنا و چاوی لە وێنەكانی دەكرد. ئەو نەیدەزانی چۆن وشەكان بخوێنێتەوە.

有一天,玛格威正在翻垃圾箱,他找到了一本破旧不堪的故事书。他把书上的灰尘吹走,把书放进了袋子里。每天完工后,他会把书拿出来,翻着上面的图画,可惜他看不懂上面的文字。


وێنەكان چیرۆكی كوڕێكیان باس دەكرد كە دەیهەویست ببێتە فرۆكەوان، كاتێك كە گەورە دەبێت. ماگۆزوه‌ هەموو رۆژێك لە دونیای خەیاڵاتی خۆیدا ئاواتی دەخواست كە فڕۆكەوان بوایە. جاروبارە وای بە خەیاڵدا دەهات كە ئەو كوڕەی ناو چیرۆكەكە بۆخۆیەتی.

图画书讲的是一个男孩长大成为飞行员的故事。玛格威有时候会梦想自己成为一个飞行员。有时候,他想象着自己就是故事中的男孩。


هەوا سارد بوو و ماگۆزو‌ه لە كەنار شەقامەكە راوەستا بوو و سواڵی دەكرد. پیاوێك چۆ بۆ لای. پیاوەكە گوتی: “سڵاو من ناوم تۆماسە. من له‌و نزیکانه‌وه ده‌ژیم، له شوێنێک که ده‌توانی شتێک بخۆی” ئەو‌ه‌ی گوت و ئاماژەی بە خانوویەكی زەرد كرد كە سەربانەكەی شین بوو. ئەو پرسیاری كرد و گوتی: “هیواداربم كە تۆ بچیته‌ ئەوێ كە هەندێ خواردنت دەستبكەوێ؟” ماگۆزوه‌ تەماشایەكی پیاوەكەی كردو پاشان تەماشایەكی خانوەكەی كرد و گوتی: “لەوانەیە” و رۆیشت.

有一天,天气很冷,玛格威站在街头乞讨。一个男人走过来,跟他打招呼:“你好,我叫托马斯。我在这儿附近工作,你可以到那儿拿点吃的。”他指着一座蓝顶黄墙的房子,“我希望你别客气,到那儿去拿点吃的吧!”玛格威看了看男人,又看了看房子,说:“可能吧!”然后他就走开了。


بە درێژایی مانگەكانی دواتر كوڕە بێ لانەكان بە دیتنی تۆماس لەو دەوروبەرە راهاتبوون. ئەو حەزی لێ بوو كە لەگەڵ خەڵك قسە بكات، بەتایبەت ئەو خەڵكانەی كە لەسەر شەقامەكان دەژیان. تۆماس گوێی لە چیرۆكی ژیانی خەڵكی رادەگرت. ئەو راستگۆ و خۆڕاگر بوو، هه‌رگیز بێ شه‌رم و بێ ڕێز نەبوو. هەندێك لە كوڕەكان ده‌چوونە ناو خانوە زەردو شینەكە بۆ ئه‌و‌‌ه‌‌ی نانی نیوەڕۆیان دەست بكەوێت.

接下来的几个月,流浪的男孩们渐渐认识了托马斯。他喜欢跟人聊天,特别是无家可归的人。托马斯听别人讲他们的故事。他不苟言笑,非常耐心、有礼貌,尊重他人。一些男孩开始在白天去蓝顶黄墙的房子里找吃的。


ماگۆزوه‌ لەسەر پیادەڕەوەكە دانیشتبوو و چاوی لە وێنەكانی ناو كتێبەكە دەكرد كاتێك كە تۆماس هات و لە نزیك ئەو دانیشت. تۆماس پرسیاری لێكرد: “چیرۆكەكە باسی چی دەكات؟” ماگۆزوه‌ وه‌ڵامی دایەوە: “كتێبەكە سەبارەت بە كوڕێكە كە دەبێتە فڕۆكەوان.” تۆماس لێی پرسی: “كوڕەكە ناوی چییە؟” ماگۆزوه بە هێمنی وەڵامی دایەوە: “نازانم، من ناتوانم بخوێنمەوە.”

有一天,玛格威正坐在人行道上看故事书,托马斯来了坐在他旁边。托马斯问:“这本书讲了什么故事?”玛格威回答说:“这是关于一个男孩成为飞行员的故事。”托马斯问:“男孩叫什么名字?”玛格威声音低了下去:“我不知道,我不识字。”


كاتێ چاویان بەیەك كەوت، ماگۆزو‌ه چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ تۆماس گێڕایەوە. چیرۆكی مامی و هەروەها بۆچی ئەو هەڵاتووە. تۆماس زۆر قسەی نەدەكرد ئەو بە ماگۆزو‌ه‌ شی نەدەگوت كە دەبێ چی بكات، بەڵام بەردەوام بە جوانی گوێی رادەگرت. جاروبار ئەوان كاتێك لە خانووە زەرد و شینەكەدا خەریكی نان خواردن بوون، قسەیان دەكرد.

当他们再次见面的时候,玛格威开始跟托马斯讲自己的故事,他的叔叔怎么对他,他怎么逃离了叔叔家。托马斯没说什么,也没有告诉玛格威该怎么做,但是他听得很仔细。有时候他们会一边在蓝顶黄墙的房子里吃东西,一边聊聊天。


لە سەروبەندی دەیەمین ساڵڕۆژی لە دایكبونی ماگۆزوه‌ دا، تۆماس كتێبێكی منداڵانی تازەی بە دیاری دایە. كتێبەكە چیرۆكی كوڕێكی خەڵكی گوندی بوو کاتێ گەورە بوو یاریزانێكی بە ناوبانگی تۆپی پێی لێ دەربچێت. تۆماس ئەو چیرۆكەی چەندین جار بۆ ماگۆزوه خوێندەوە تا رۆژێكیان ئەو گوتی: “من پێم وایە كاتی ئەوە هاتووە كە تۆ بچیتە قوتابخانە و فێری خوێندنەوە ببیت. رای تۆ چییە؟” تۆماس بۆی روونكردەوە كە ئەو جێگایەك پێدەزانێ كە منداڵان دەتوانن لەوێ بمێننەوە و بۆ قوتابخانەش بڕۆن.

玛格威十岁生日的时候,托马斯给了他一本新的故事书,这是关于一个乡下男孩成为足球运动员的故事。托马斯给玛格威讲过这个故事很多次。有一天,托马斯说:“我觉得你应该去上学,去识字。你觉得呢?”托马斯说他知道一个地方,孩子们可以住在那儿,上学。


ماگۆزوه لە بارەی ئەو شوێنە تازەیە و سەبارەت بۆ چوونه قوتابخانە بیری كردەووە. ئەگەر مامی ئەو راستی بگوتبایە كە ئەو نەفامتر لەوە بوایە كە شتێك فێر ببێت چی؟ ئەگەر ئەوان لەو شوێنە تازەیە لێی بدەن چی؟ ئەو ترسابوو. ئەو بیری كردەووە كە: “رەنگە باشتر وابێ كە لە سەر شەقامەكان ژیان بەسەر ببات.”

玛格威想了想去新地方生活,上学。但是,如果他叔叔说得对,他太笨了上不了学怎么办?如果在新的地方,他又要挨打怎么办?他有点儿害怕,心想:“也许我注定就要睡在马路边。”


ئەو لەبارەی مەترسیەكانی خۆی لەگەڵ تۆماس قسەی كرد. بە تێپەربوونی كات پیاوەكە دڵنیایی بە كوڕەكە دا كە ژیان لە شوێنە تازەكە دەتوانێ باشتر بێت.

他把自己的想法告诉了托马斯。托马斯对他循循善诱,终于说服了玛格威,他在新地方一定会过上更好的生活。


لە دوای ئەوە ماگۆزوه رۆیشته ناو ژووری خانوویەك كە سەربانەكەی سەوز بوو. ئەو لەگەڵ دوو كوڕی دیكە پێكەوە لە ژورێكدا بوون. دە مناڵ بوون و پوورە سیزی و مێردەكەی، سێ سەگ، پشیلەیەك و بزنێكی پیر لە ناو خانووە دا دەژیان.

玛格威搬到了新家,新家的屋顶是绿色的。他和两个男孩住一间房间。屋子里还住着其他十个孩子。和他们住在一起的是茜茜阿姨和她的丈夫,还有三只狗,一只猫,一头老山羊。


ماگۆزوه لە قوتابخانە دەستی بە خوێندن كرد و پێی زەحمەت بوو. ئەو زۆر شت هەبوو كە دەبوایە بە دەستی بهێنێت. جاروبارە بیری لێدەكردەوە كە واز بهێنێت. بەڵام ئەو بیری لە فرۆكەوانەكە و یاریزانی تۆپی پێیەكەی ناو كتێبی چیرۆكی منداڵه‌کان دەكردەووە. ئەویش وەك ئەوان كۆڵی نەداو وازی نەهێنا.

玛格威开始读书,他遇到了不少困难,很难赶上他的同学们,有时候他差点就要放弃了。但他每次想起故事书里的飞行员和足球运动员,他都坚持了下来,就像他们一样。


ماگۆزوه لە حەوشەی خانووە سەربان سەوزەكە دانیشتبوو و چیرۆكیكی منداڵانی دەخوێندەوە، كە لە قوتابخانە پێیان دابوو. تۆماس هات و لە لای دانیشت. تۆماس لێی پرسی: “بابەتی چیرۆكەكە چییە؟” ماگۆزوه لە وەڵامدا گوتی: “لەبارەی كوڕێكە كە دەبێتە مامۆستا.” تۆماس لێی پرسی: “ئەو كوڕە ناوی چییە؟” ماگۆزوه بە زەردەخەنەوه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ : “ئەو كوڕە ناوی ماگۆزوه‌یه.”

有一天,玛格威正在屋子后院里看书,托马斯来了,坐在他旁边:“这本书讲了什么故事?”玛格威回答说:“这是关于一个男孩变成老师的故事。”托马斯问:“那个男孩叫什么名字?”玛格威咧嘴一笑:“他叫玛格威。”


作者: Lesley Koyi
插图: Wiehan de Jager
译文: Agri Afshin
语言: 库尔德语
级别: 5级
出处: 原文来自非洲故事书Magozwe
共享创意授权条款
本着作系采用共享创意 署名 4.0 未本地化版本授权条款授权。
读多啲5级故事:
选项
返回故事列表 下载 PDF