كەڵەباب و هەزارپێ

كەڵەباب وهەزارپێ هاوڕێ بوون. بەڵام هەمیشە حەزیان لێ بوو پێكەوە پێشبڕكێ بكەن. ڕۆژێكیان پێكەوە تۆپێنیان كرد بۆئەوەی بزانن كامیان باشترین یاریزانە

1

پێكەوە چوونە مەیدانی تۆپێن و یاریەكەیان دەست پێكرد. كەڵەباب خێرا بوو بەڵام هەزارپێ خێراتر بوو. كەڵەباب تۆپەكی بۆ دوور هەڵدا بەڵام هەزار پێ دوورتری هەڵدا. كەڵەباب تا دەهاتوو زیاتر تووڕە دەبوو

2

ئەوان بڕیاریان دا كە پەناڵتی لێدەن. یەكەم جار هەزارپێ گۆڵچی بوو. كەڵەباب تەنها گۆڵێكی كرد. دواتر نۆبەی كەڵەباب بوو كە گۆڵچی بێ

3

هەزارپێ شووتێكی لێدا و گۆڵی كرد. هەزارپێ دریبلێكی لێدا و گۆڵی كرد. هەزارپێ بە كەلە گۆڵێكی كرد. هەزارپێ پێنج گۆڵی كرد

4

كەڵەباب توڕە بوو چونكە دۆڕاندبووی. ئەو زۆر خراپ دۆڕاندی. هەزارپی دەستی كردە پێكەنین بە كەڵەباب كە هەر بەهانەی دەهێناوە

5

كەڵەباب توڕە بوو تا ئەوەی دەنووكی تەواو كردەوە و هەزار پێی قوتدا

6

كاتێك كەڵەباب دەچووەوە ماڵی چاوی بە دایكی هەزارپی كەوت. دایكی هەزارپێ لێی پرسی: مناڵەكەی منت نەدیوە؟ كەڵەباب هیچی نەوت و دایكی هەزارپێش نیگەران بوو

7

دواتر دایكی هەزار پێ گوێی لە دەنگێكی لاواز بوو كە دەیگوت: دایە یارمەتیم بدە! دایكی هەزار پێ چاوی لەدەوروبەری خۆی كردو بە چاكی گوێی بۆ دەنگەكە ڕاگرت

.دەنگەكە لە ناو زگی كەڵەبابەكە دەهات

8

دایكی هەزارپی هاواری كرد: ڕۆڵە فێڵە تایبەتەكەت بەكاربێنە! هەزارپێ دەتوانێ بۆنێكی ناخۆش لە خۆی دەركات كە زۆر قـێزەونە. كەڵبەبا هەستی كرد كە حاڵی تێك دەچێ

9

كەڵەباب دڵی هەوڵ بوو و تفی دەكردەوە. دواتر دەپژمی و دەكۆخی. و ڕشایەوە. هەزارپێ زۆر قێزەون بوو

10

كەڵەباب ئەوەندە كۆخی تا ڕشایەوە و هەزارپێی لە ناو زگی فڕێدایە دەرێ. هەزارپێ و دایكی سەركەوتن بۆ سەر درەختێك بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە

11

.لەوكاتەوە تا ئێستا كەڵەباب و هەزارپێ بوونەتە دوژمنی یەكتر

12

كەڵەباب و هەزارپێ

Text: Winny Asara
Illustrations: Magriet Brink
Translation: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)

This story is brought to you by the Global African Storybook Project, an effort to translate the stories of the African Storybook Project into all the languages of the world.

You can view the original story on the ASP website here

Global ASP logo

Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 Unported License.